هۆکاره‌کان و چاره‌سه‌رکردني بۆني ناخۆشي جه‌سته
خواردني نانێکي زۆر و کۆ ئه‌ندامي هه‌رسکردن له جه‌سته‌دا، به هۆکاري سه‌ره‌کي داده‌نرێن بۆ بۆني ناخۆشي جه‌سته، بۆيه ده‌توانيت به بۆني ناخۆشي جه‌سته‌تدا ئه‌وه بزانيت که ناته‌واوييه‌ک هه‌يه و پێويسته زوو چاره‌سه‌ري بکه‌يت.
بۆني ناخۆشي جه‌سته کێشه بۆ که‌سه‌که دروست ده‌کات و واده‌کات بێتاقه‌ت ببێت و له‌وانه‌يه ڕێگه له زۆرشت بگرێت.
شاره‌زايان هۆکاري سه‌ره‌کي ئه‌م بۆنه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌خۆشي له گورچيله‌کان و ياخود ناته‌واوي له هۆرمۆني که‌سه‌که‌دا که واده‌کات که‌سه‌که له که‌سي سروشتي زياتر ئاره‌ق بکاته‌وه.
هه‌روه‌ها زۆرجاريش هۆکاره‌که‌ي ده‌گڕێته‌وه بۆچه‌ند خواردنێک که به‌هاراتي تايبه‌تييان تێکراوه‌و خواردنيان واده‌کات که‌سه‌که بۆنێکي ناخۆشي هه‌بێت، ياخود بۆ ماوه‌ييه‌وه واته که‌سه‌که له باوانييه‌وه بۆي ماوه‌ته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌رکردني ئه‌مه باشتر وايه په‌يڕه‌وي ئه‌م ئامۆژگارييانه بکه‌يت:
- گرنگييه‌کي زۆر بده به خۆشۆردن و هه‌ميشه ئاگاداري پاک و خاوێني ببه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و شامپۆيانه به‌کاربهێنه که بۆنێکي خۆشيان هه‌يه.
- هه‌وڵبده جل و به‌رگه‌کانت پاکژ بن و جل و به‌رگه‌کاني ژێره‌وه‌ت له لۆکه دروستکرابن.
- بۆني تايبه‌تي به‌کاربهێنه بۆ بۆن خۆشکردني جه‌سته‌ت به‌تايبه‌تي له‌و کاتانه‌دا که ده‌چيته ده‌ره‌وه‌ي ماڵه‌که‌ت.
- دووربکه‌وه‌ره‌وه له خواردني ئه‌و خواردنانه‌ي ڕێژه‌يه‌کي زۆر به‌هاراتيان تێدايه.
- سه‌رداني پزيشکي تايبه‌تي بکه تا ئاگادار ببيته‌وه له باري ته‌ندروستي خۆت.
خه‌ندان لايف-