• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 225
  • سێ شەممه 5/1/1393
  • رۆژژمێر :

ئايا ئارەزوي خواردني قەيسي دەکەيت؟

ميوەکان جۆريان زۆرە و هەموو جۆرەکانيشي بەسوودن، بۆ ئەمەش تا سوودمەند بيت لێيان ئەوا باشتر وايە سوودي هەر يەکێک لەم ميوانە بە جيا بزانيت.

قەيسيش يەکێکە لە ميوەکان و باشتر وايە بەردەوام بيت لە خواردني چونکە دەبێتە هۆي:

- ڕيژەيەکي زۆر ڤيتامين A تێدايە کە ئەم ڤيتامينە بە سوودە بۆ قژ و پێست و چاوەکان و بەيەکەم هۆکار دادەنرێت بۆ پاراستني پێستت لە چرچبوون.

- چارەسەري کەم خوێني دەکات.

- سوودي هەيە بۆ ئەو کەسانەي ئارەزوي نان خواردن ناکەن و لە ماوەيەکي کەمدا ئەم کێشەيە چارەسەر دەکات.

بۆ ئەمەش دەتوانيت بەم شێوەيە شەربەتي قەيسي ئامادەبکەيت و هەموو ڕۆژێک بيخۆيتەوە:

کەرەستەکان:

4/1 کيلو قەيسي ،دوو پەرداخ ئاوي سارد،يەک کەوچک ئاوي ليمۆ،نيو کوپ شەکر،چەند پارچە سەهۆڵێکز

چۆنێتي ئامادەکردني:

- قەيسييەکە بشۆرەوە و پاشان پارچە پارچەي بکەرە.

- کەرەستەکان هەموو جگە لە سەهۆڵەکە بکەرە خەڵاتێکي کارەباييەوە و ماوەيەک دايبنێ تا بەتەواوەتي دەبێت بە شەربەت.

- شەربەتەکە لە خەڵاتەکە دەربهێنەو بيکەرە پەرداخێکەوەو پاشان پارچە سەهۆڵەکاني تێبکە.

- لە ئێستادا ئامادەيە بيخۆيتەوە، و ببێت بە خاوەني تەندروستييەکي باش.

خەندان لايف-