گوێزي هيندي بۆ چالاککردني مێشک سوودي هەيە
توێژينەوەکان دەريان خستووە کە گوێزي هيندي سوودێکي زۆري هەيە و دەبێتە هۆي چالاککردني مێشک و تواناي بيرکردنەوەي کەسەکە زياد دەکات.
پزيشکاني شارەزا لە بوارەکاني خۆراکدا، پاش ئەنجامداني چەند توێژينەوەيەک گەشتنە ئەو ئەنجامەي کە ئەو مادانەي لە پێکهاتەي گويزي هينديدا هەن، سووديان هەيە بۆ مێشک و يارمەتي زياتر گەشەکردني خانەکاني مێشک دەدەن و بەمەش مێشکي کەسەکە چالاکتر دەبێت و تواناي بيرکردنەوەي زياتر دەبێت.
توێژينەوەکان دەريان خستووە کە گوێزي هيندي سوودێکي زۆري هەيە و دەبێتە هۆي چالاککردني مێشک و تواناي بيرکردنەوەي کەسەکە زياد دەکات.
بۆ ئەمەش باشتر وايە منداڵان بەتايبەتي هەرزەکاران زياتر بيخۆن بەتايبەتي لە بەيانياندا و لەگەڵ ئەو خواردنانە بيخۆن کە ڤيتامينەکانيان تێدايە تا بتوانن بە مێشکێکي چالاکەوە بچن بۆ قوتابخانەکانيان.
خەندان