ڤيتامينه‌كان له‌شولارێكي رێكتان پێ ده‌به‌خشن
ئه‌گه‌ر به دواي له‌شولارێكي رێكدا ده‌گه‌رێن، كۆمه‌ڵێك له ڤيتامين و كانزاكان ده‌توانن يارمه‌تيده‌رتان بن.
ـ ڤيتامين C رێگه له كۆبوونه‌وه‌ي چه‌وريه‌كان ده‌گرێت و ده‌بێته هۆي دابه‌زاندني كێش.
ئه‌م ڤيتامينه له ترێ و مه‌عده‌نوس و گريپ فروت دايه.
ـ ڤيتامين B دژه هيلاكيه و رێگه له سترێس و فشاري ده‌رووني و كێشي زياده ده‌گرێت. هه‌روه‌ها مێشك ئارام ده‌كاته‌وه‌و ڤيتامين B6 و B9 هۆرموني تيرۆئيد چالاك ده‌كات، به‌ڵام نابێت رێژه‌ي له 200 ميلي گرام رۆژانه زۆرتر بێت، چونكه ده‌بێته هۆي ژه‌هراوي بوون.
ڤيتامين B6 له سير و گوێز و B9 له سپێناخ و سه‌وزه گه‌ڵا سه‌وزه‌كاندايه.
ـ كاليسيۆم:
ئه‌نجامي توێژينه‌وه‌كاني ئه‌مريكا ئه‌وه‌ي ده‌رخستووه كه ئه‌وانه‌ي رۆژانه 1 گرام كاليسۆم ده‌خۆن كێشيان داده‌به‌زێت.
كاليسيۆم له شيري كه‌مچه‌وري و په‌نيردايه.
ـ پۆتاسيۆم:
پۆتاسيۆ ميزهێنه‌ره و ئاوي خانه‌كان رێك ده‌خات و له قه‌يسي وشك و مۆز و زه‌نجه‌بيلدايه.
ـ ئاسن:
كه‌مي له له‌شدا ده‌بێته هۆي كه‌مخوێني و هيلاكي. له زه‌نجه‌بيل و مه‌عده‌نووس و قه‌يسي وشك دايه.
ـ مه‌گنسيۆم:
يارمه‌تي له‌ش ده‌دات له سووتاندني كالۆري له‌ش و كه‌مي له له‌شدا ده‌بێته هۆي قه‌ڵه‌وي. له گوێز و زه‌نجه‌بيل دايه.