7 هۆكاري لۆژيكي بۆ ئه‌وه‌ي ده‌ست به راكردن بكه‌ن
راكردن وه‌رزشێكي زۆر ساده‌يه كه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت ئه‌نجامي بدات كه سودێكي زۆري هه‌يه بۆ ته‌ندروستي له‌ش.
ـ راكردن رێگه له شێرپه‌نجه ده‌گرێت
له بواري زانستيدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ي وه‌رزشي راكردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌متر تووشي شێرپه‌نجه‌ي مه‌مك و كۆڵۆن ده‌بن.
ـ راكردن خه‌وهێنه‌رێكي سروشتيه:
به گشتي وه‌رزش خه‌وهێنه‌ره و به‌تايبه‌تي ئه‌وانه‌ي كه تووشي خه‌وزڕان ده‌بن پێويسته رابكه‌ن.
ـ راكردن ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي كه خوڵق و خوي مرۆڤ باشتر بێت. راكردن ده‌بێته هۆي ئازاد كردني كۆمه‌ڵه ماده‌يه‌ك له مێشكدا وه‌ك ئه‌ندرۆفين و سروتۆنين و يارمه‌تي ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه تووشي خه‌مۆكي بوونه تا خواردني ده‌رمانه‌كان كه‌متر بكه‌نه‌وه.
ـ راكردن رێگه له هه‌وكردني جومگه‌كان ده‌گرێت و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌يه‌كي ميكانيكيه و ده‌بێته هۆي به‌هێز بووني ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كانيش چالاك ده‌كات و مه‌ترسي هه‌وكردني جومگه‌كان ناهێڵێت.
ـ راكردن پوكانه‌وه‌ي ئێسك دوا ده‌خات و يارمه‌تي ئێسك ده‌دات بۆ دروست بوونه‌وه‌ي نوێ و ئێسك به‌هێز ده‌كات.
ـ راكردن رێگه له نه‌خۆشي شه‌كره ده‌گرێت و وه‌رزش كردن به تايبه‌تي راكردن شێوازێكي به‌سوده بۆ رێگه گرتن له شه‌كره.
ـ راكردن رێگه له نه‌خۆشي دڵ ده‌گرێت و هۆكاره مه‌ترسيه‌كاني ناهێڵێت و ئاستي كۆليسترۆڵي خوێن رێك ده‌خات و په‌ستاني خوێن داده‌به‌زێنێت.
NRT2