له به‌هاردا نابێت ئه‌م خۆراكانه بخۆين
به‌هار خۆشترين وه‌رزي ساڵه و كه‌شوهه‌وار به‌ره به‌ره گه‌رم ده‌بێت. له وه‌رزي زستاندا ماده زياده‌كاني له‌ش پاشه‌كه‌وت ده‌بێت و له به‌هار به‌هۆي گه‌رمي كه‌شو هه‌وا ئه‌م مادانه كه‌م كه‌م ده‌توێنه‌وه‌و ده‌جوڵێن.
بۆيه له به‌هاردا نه‌خۆشيه كۆنه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و ماده زياده‌كان هێرشيان ده‌كاته سه‌ر و هه‌ندێكجاريش به‌ره‌و پێست ده‌جوڵێن تا رێگه‌يه‌ك بۆ چوونه ده‌ره‌وه بدۆزنه‌وه.
ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه له‌م وه‌رزه‌دا زيپكه و دومه‌ڵ له‌سه‌ر پێست دروست ده‌بێت. پسپۆڕان پێشنياري ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ر له‌وه‌ي ئه‌م كێشه‌يه رووبدات، پێويسته رێگه‌يه‌ك بۆ چوونه ده‌ريان بدۆزرێته‌وه.
رێگه‌كاني ده‌رچووني ژه‌هري له‌ش له به‌هاردا:
چه‌ندين رێگه هه‌يه بۆ به‌تاڵ كردنه‌وه‌ي ئه‌م ژه‌هرانه كه يه‌كێك له‌وانه پاشماوه‌ي مرۆڤه. بۆيه ئه‌وانه‌ي دووچاري قه‌بزي ده‌بن،ئه‌م ماده‌يه له له‌شدا كۆ ده‌بێته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ر كردني قه‌بزي خواردني ئه‌م خۆراكانه پێشنيار ده‌كرێت وه‌ك: هه‌ڵوژه و ته‌مه‌ر هيندي و گێزه‌ر و مێوژ و هه‌نجير.
هه‌روه‌ها خواردني گۆشتي باڵنده‌كان و هێلكه‌ي كوڵاو و خواردنه‌وه‌ي شه‌ربه‌تي فێنك وه‌ك ئاوي به‌رسيله و هه‌نار بۆ ئه‌م وه‌رزه هه‌ڵبژاردنێكي گونجاوه.
هه‌روه‌ها پسپۆڕان پێشنياري ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له وه‌رزي به‌هاردا خۆمان له‌م خواردنانه بپارێزين:
ـ زۆر خواردني گۆشت ده‌بێته هۆي به‌رز بوونه‌ي گه‌رمي له‌ش و سه‌رهه‌ڵداني نه‌خۆشي.
ـ هه‌وه‌رها خۆراكي سوێر و خه‌ستي وه‌ك سه‌روپێ و گۆشتي مانگا و كرێم و ماستي ترش له‌و خۆراكانه‌ن كه ده‌بێت له‌م وه‌رزه‌دا لێيان دوور بكه‌وينه‌وه.
ـ خواردني خۆراكي ناو قوتوو و فاست فود و زۆر خواردن له به‌هاردا زيان به له‌ش ده‌گه‌يه‌نێت.