• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 185
  • شەممه 24/12/1392
  • رۆژژمێر :

هۆكاري دەركەوتني زيپكەي دەموچاو

 

ژمارەيەك لەزاناياني ئيتاڵيا رايانگەياندوە ئەو بەكتريايەي لەسەر پێستي مرۆڤ دەژي لەگەڵ دۆخەكەدا راهاتوەو بۆتە هۆكاري دەركەوتني زيپكە لەسەر دەموچاوي مرۆڤ.

زانايان ئەو جۆرەيان ئاشكراكردوە لەنێو چەندين بونەوەري ووردا كەلەنێو دەنكە ترێدا هەبوە و پێشبينيان كردوە كەئەو خۆ گونجاندنە هاوكاري مرۆڤي كردوە لەچاندني ترێدا.

بەوپێيەي بەكتريا و ڤايرۆس و چەندين بونەوەري تر لەبونەوەر بۆ يەكێكي تر دەگوێزرێتەوە تا نيشتيمانێكي نوێ بۆ خۆي بدۆزێتەوە، بۆيە زانايان چاودێري ئەو دۆخەيان كرد لەنێو چەند بونەوەرێكي لێك نزيكدا كەلەچەند سيفەتێكدا هاوبەشن. بەڵام هەموان دەزانين كەمرۆڤ و ترێ سەر بەيەك پۆلێن نين و لەدوو خێزاني جياي بونەوەرانن.

زانايان لەرێي توێژينەوەي (DNA)ي دەنكە ترێ يەكەوە بۆيان دەركەوت كەزنجيرەيەكي كرۆمۆسۆمي تايبەت هەيە بەبەكتريا كەنابێ لەو شوێنەدا هەبێت.

زانايان بۆيان دەركەوتوە كەئەو جۆرە بەكتريايە بەر لە(7000) ساڵ توشي ترێ بوە، واتە لەو كاتەوەي كەمرۆڤ دەستي بەچاندني كردوە.

پێدەچێت ئەو پەتايە سەرەتا لەكاتي موتوربەكردنيدا بۆ مرۆڤ گوێزرابێتەوە بەهۆي بەركەوتني راستەوخۆي مرۆڤ و ئەو رووەكە، كەبواريداوە بەگواستنەوەي بەكترياكە لەدەستي جوتيارەكەوە كەتوشي زيپكەكە بوە بۆ نێو ترێ يەكە و بەو جۆرەش بەكترياكە بەو جۆرە بەنێو جيهاندا بڵاوبۆتەوە. 

SNN-تەندروستي