• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 641
  • پێنج شەممه 22/12/1392
  • رۆژژمێر :

ئەگەري تووشبوون بە نەخۆشي دڵ بزانە

 

لەتوێژينەوەيەكي نوێدا كە لە زانكۆي هارڤەردي ويلايەتە يەكگرتووەكاني ئەمەريكا ئەنجامدرا دەركەوتووە پێواني فشاري خوێن لە هەردوو دەست دەرخەري بووني نەخۆشي دڵە.

لەو توێژينەوەيەدا زياتر لە (3400) ژن و پياو كە تەمەنيان لە سەروو 40 ساڵەوە بووە و بەشدارييان كردوە و تيايدا فشاري خوێن لە هەردوو دەستيان وەرگيراوە ، دەركەوتووە ئەو كەسانەي فشاري خوێنيان لە دوو شوێنەكە جياواز بووە تووشبوون بە نەخۆشييەكاني دڵ ، تائەو كاتە نيشانەكاني نەخۆشييەكەيان لەسەر دەرنەكەوتبوو، بەپێي توێژينەوەكە ئەو كەسانەي جياوازييەكەيان لە سەروو 10 خاڵەوە بووە ئەگەري زۆريان هەبووە تووشي جەڵتەي دڵ ببن و يەكێك لە بۆرييە خوێنەكاني دڵيان بەهۆي چەورييەوە گيرابێت، پێويستە لەدواي دەركەوتني جياوازييەكە نەخۆشەكە خێرا بگەيەندرێتە نەخۆشخانە و چارەسەري پێشوەختي بۆ بكرێت بۆئەوەي نەخۆشي دڵ نەبێتە مەترسييەك لەسەر تەندروستي، لەو بارەيەوە يەكێك لەو زانايانەي بەشداري لە توێژينەوەكەدا كردووە ڕايگەياند " ئەو تاقيكردنەوە پێشوەختە دەكرێت بەكاربهێندرێت بۆئەوەي بزانرێت كەسەكە تووشي نەخۆشيي دڵ بووە و نيشانەكاني لەسەر دەرنەكەوتووە ياخود نا، ئەگەر جياوازييەكە زۆر بوو ئەوا نەخۆشييەكي مەترسيداري وابەست بە خوێن بەڕێوەيە و پێويستە كەسەكە بچێتە نەخۆشخانە و چاودێرييەكي وردي بكرێت پێش ئەوەي نيشانەي نەخۆشييەكە زياتر پەرە پسەنێت.

ته‌ندروستي

SNNC