به‌يانيان له خواردني ئه‌م 6 خۆراكه دوور بكه‌ونه‌وه
ئايا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ي كه ده‌ستپێكي رۆژه‌كه‌ت به هيلاكي و بێزاري ده‌بێت، سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي ناني به‌يانيت خواردووه؟ هۆكاره‌كه‌ي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواردني جۆري خۆراكي به‌ياني.
لێره‌دا ئاماژه به‌م خۆراكه ده‌كه‌ين كه ده‌بێت به‌يانيان له خواردني دوور بكه‌ونه‌وه.
1ـ كێك و خۆراكه هه‌ويريه‌كان كه كێكي پێ ئاماده ده‌كرێت و رێژه‌يه‌كي زۆر شه‌كر و چه‌وري تێدايه و دواي ماوه‌يه‌كي كورت هه‌ست به برسيه‌تي ده‌كه‌ن.
2ـ دانه‌وێڵه‌كان: ره‌نگه هه‌ڵبژارده‌يه‌كي باش بن بۆ ژه‌مي به‌ياني چونكه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ريشاڵه‌كان، به‌ڵام به‌شێكيان به‌هۆي بووني شه‌كري زۆريان ده‌بنه هۆي بێتاقه‌تي و برسيه‌تي.
3ـ گۆشته ئاماده كراوه‌كان: گۆشتي ئاماده كراوي ناو قوتوه‌كان كه ده‌بنه هۆي نه‌خۆشي دڵ به شێوه‌يه‌كي راسته‌وخۆ به هۆي پێكهاته‌ي ناويان و ماده‌ي پاراستنيان.
4ـ هێلكه‌و رۆن: هێلكه به ته‌نيا خۆراكێكي نمونه‌ييه بۆ به‌ياني، به‌ڵام به تێكه‌ڵ كردني له‌گه‌ڵ رۆن يان گۆشت ده‌بێته ژه‌مێكي پڕ له چه‌وري و زيانبه‌خش.
5ـ نان و په‌نير: نان رێژه‌يه‌كي زۆر شه‌كر و كاربۆهيدراتي تێداي و ره‌نگه له‌گه‌ڵ په‌نيردا به‌هۆي زۆري رێژه‌ي چه‌وريه‌كه‌ي به خێرايي هه‌رس بێت و هه‌ست به برسيه‌تي بكه‌ن.
6ـ ئاوي ميوه‌ي ئاماده‌كراو: كه رێژه‌يه‌كي زۆر شه‌كريان تێدايه و زيانه‌كه‌ي زۆرتره له سوده‌كه‌ي و باشتر وايه ميوه‌ي سروشتي بخۆن.