ئه‌م خۆراكانه وه‌ك پاككه‌ره‌وه به‌كار بێنه
چەند خۆراكێك هەيە كە سەرەڕاي ئەوەي وەك خواردن سوودي لێ وەردەگيرێت، لەهەمان كاتدا وەك پاككەرەوەش بەكاردەهێنرێت.
1- خوێ:
- كه‌وچكێكي بچووك خوێ له‌ناو ئه‌و ئاوه‌ي كه هێلكه تێدا ده‌كوڵێنن زياد بكه‌ن. هێلكه له‌كاتي كوڵاندندا ناشكێت.
ـ په‌ڵه‌ي ئاره‌قه ده‌توانن به‌خوێ پاك بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مشتێك خوێ له‌ناو ليترێك ئاو بكه‌ن و بۆ ماوه‌ي كاتژمێرێك ئه‌و قوماشه‌ي په‌ڵه‌ي پێوه‌يه له‌ناوي دابنێن و دواتر بيشۆن.
ـ ئه‌گه‌ر خوێ به‌سه‌ر په‌يژه‌ي به‌ستوودا بكه‌ن سه‌هۆڵه‌كه ده‌توێته‌وه.
ـ كه‌وچكێك بچووكي خوێ و كه‌وچكێك سۆده له‌ناو ئاوي شله‌تێن بكه‌ن و غه‌رغه‌ره به‌ده‌متان بكه‌ن.
ـ گيراوه‌ي خه‌ست له‌ئاوي گه‌رم و خوێ دروست بكه‌ن و هه‌فته‌ي 1ـ 2 جار به‌سه‌ر قابشۆر يان تواليتدا بكه‌ن، بۆني ناخۆش ناهێڵێـت.
2- سركه:
ـ كه‌مێك سركه‌ي كوڵاو بۆني ماسي و كه‌له‌رم ناهێڵێت.
ـ سركه ده‌بێته هۆي پاككردنه‌وه‌ي ده‌فري نايلۆن و لوله باريك.
ـ ئه‌گه‌ر له‌كاتي كوڵاندني هێلكه له‌ئاوه‌كه‌ي بكرێت، رێگه له‌شكاني هێلكه‌كان ده‌گرێت.
ـ بۆ شتني ده‌رگا‌و په‌نجه‌ره له‌گه‌ڵ ئاوي گه‌رم تێكه‌ڵي بكه‌ن و پێي بشۆن.
ـ ئه‌گه‌ر پێيه‌كانتان هيلاكه، كه‌مێك سركه له‌گه‌ڵ ئاوي شله‌تێن تێكه‌ڵ بكه‌ن و پێيه‌كانتان بخه‌نه ناويه‌وه.
3- سۆده:
ـ بۆ پاك كردنه‌وه‌ي فرێزه‌رو ساردكه‌ره‌وه به‌كاردێت.
ـ په‌ڵه‌ي سه‌ر قاپي فه‌فخوري ناهێڵێـت.
ـ ده‌بێته هۆي پاككردنه‌وه‌ي ددانه‌كان، ده‌توانن كه‌مێك سۆده له‌جياتي مه‌عجوني ددان به‌كاربێنن.
4- ليمۆ:
ـ بۆ پاككردنه‌وه‌ي كاشي به‌كاردێت.
ـ ده‌توانن بۆ شتني ده‌م و ددانه‌كان به‌كاري بهێنن.
ـ ده‌بيته هۆي سپيكردنه‌وه‌ي نينۆكه‌كان.
ـ چه‌ند دڵۆپێك ئاوي ليمۆ بريقه به‌پێڵاوه‌كان ده‌به‌خشێت.
ـ كڕێشي سه‌ر ناهێڵێت و بريقه به‌قژ ده‌دات.
نها24- ئومێد حسين