• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 183
  • پێنج شەممه 22/12/1392
  • رۆژژمێر :

گوێز دژي شێرپەنجەي پرۆستاتە

توێژينەوەيەكي ئەمريكي ئاشكراي كردووە كە خواردني گوێز يارمەتي سنووردار كردني گەشەي خانە شێرپەنجەييەكاني پرۆستات دەدات و, بەسوودە بۆ لەناوبردني ژمارەيەك جيني بەرپرس و پەيوەنديدار بە توشبوون بەو جۆرەي شێرپەنجەوە.

توێژينەوەكە چەند پسپۆڕێكي ويلايەتي كاليفۆڕنيا ئەنجاميانداوە و تاقي كردنەوەكەشيان لەسەر چەند مشكێكي تاقيگە ئەنجامداوە, دەركەوتووە كە ماددەكاني گوێز كاريگەريان لەسەر خانەكاني شێرپەنجە پرۆستات هەبووە لە گەشە و چالاكيەكاني كەمكردونەتەوە.

 

توێژينەوەيەكي ئەمريكي ئاشكراي كردووە كە خواردني گوێز يارمەتي سنووردار كردني گەشەي خانە شێرپەنجەييەكاني پرۆستات دەدات و, بەسوودە بۆ لەناوبردني ژمارەيەك جيني بەرپرس و پەيوەنديدار بە توشبوون بەو جۆرەي شێرپەنجەوە.

سەرپەرشتياراني توێژينەوەكە باس لەوەش دەكەن كە گوێز سەرەراي ئەوەي كە دەولەمەندە بە چەوري ، بەلام سوودي تەندروستي گرنگي هەيە بۆ لەشي مرۆڤ هەيە و چەوريەكي زيان بەخش نييە بۆ جەستە, هەروەها بوني بڕێكي زۆر لە ئۆميگا سێ لە پێكهاتەكەيدا وايكردووە كە سودێكي زۆري بۆ تەندروستي دڵ هەبێت.

پێشتريش توێژينەوەيەكي كەنەدي دەيخستووە كە خواردني گوێز ڕێژەي شەكري خوێن دادەبەزێنێت و ئەگەري توشبوون بە نەخۆشي شەكرە كەمدەكاتەوە, ئەمە جگە لەوەي ڕێگري دەكات لە زيادبوني ڕێژەي چەوري خوێن.

اسپی مدیا