بۆ ئه‌وه‌ي دڵتان خۆش بێت، هه‌موو رۆژێك 7 خوله‌ك وه‌رزش بكه‌ن
به‌مدواييه نيو يۆرك تايمز بابه‌تێكي زانستي بڵاو كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به كاريگه‌رييه‌كاني 7 خوله‌ك راهێناني وه‌رزشي رۆژانه.
ته‌نيا به 7 خوله‌ك وه‌رزش ده‌توانن رۆژێكي خۆش به‌سه‌ر به‌رن. وه‌رزش ده‌توانێت كاريگه‌رييه‌كي قوڵ له‌سه‌ر خۆشي و ده‌رووني ئێمه دابنێت. له راستيدا سه‌لمێنراوه كه وه‌رزش ستراتيژيه‌كي كاريگه‌ره بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر خه‌مۆكيدا.
له توێژينه‌وه‌يه‌كدا كه 3 گروپ له تووشبوواني خه‌مۆكي به ده‌رمان و وه‌رزش و پێكهاته‌يه‌ك له‌م دووانه خسته ژێر چاودێريه‌وه و له ئه‌نجامدا هه‌رچه‌نده هه‌ر 3 گروپه پێشكه‌وتني به‌رچاويان به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ئه‌نجامي دواتر زۆر جياواز بوو.
دواتر گروپه‌كاني ژێر تاقيكردنه‌وه بۆ ماوه‌ي 6 مانگ بۆهه‌ڵسه‌نگاني ئاستي گه‌ڕانه‌وه‌ي خه‌مۆكي خسته ژێر توێژينه‌وه.
ئه‌وانه‌ي به ته‌نيا ده‌رمانيان به‌كارهێناوه به رێژه‌ي 38% بۆ خه‌مۆكي گه‌ڕابوونه‌وه.
ئه‌و گروپه‌ي كه له پێكهاته‌ي ده‌رماني كه‌ڵيان وه‌رگرتبوو، كه‌مێك بارودۆخه‌كه گۆڕابوو به رێژه‌ي 31% و گه‌وره‌ترين سه‌رسوڕمانيش له‌م گروپه‌دا بوو كه به وه‌رزش چاره‌سه‌ر كرابوو به رێژه‌ي گه‌ڕانه‌وه‌ي ته‌نيا 9% بووه.
وه‌رزش ده‌توانێت ببێته هۆي هێور كردنه‌وه و به‌هێز كردني مێشك و رێكخستني له‌شولار.
NRT2