دڵ چۆن ده‌مرێت؟
نه‌خۆشيه‌كاني دڵ و ده‌ماره‌كان به ناسراوترين هۆكاري مردني مرۆڤ داده‌نرێت.
چۆن جه‌ڵته‌ي دڵ روو ده‌دات؟
جه‌ڵته‌ي دڵ به‌هۆي چه‌ند هۆكارێكي وه‌ك په‌ستاني خوێن و چه‌وري به‌رزي خوێن و جگه‌ره‌كێشان و شه‌كره و پێشينه‌ي ژه‌نه‌تيكي روو ده‌دات كه دواي
چه‌ندين ساڵ به‌هۆي كۆ بوونه‌وه‌ي چه‌وري و كاليسۆم له ديواري ده‌ماره‌كاني دڵدا په‌يدا ده‌بێت. له كۆتاييدا به‌هۆي مهييني خوێنه‌وه زيان به ماسولكه‌كاني خوێن ده‌گات و جه‌ڵته‌ي دڵ روو ده‌دات.
نيشانه‌كاني:
زۆربه‌ي نيشانه‌كاني جه‌ڵته‌ي دڵ به رێژهيي روو ده‌دات، به‌ڵام هه‌ندێكجار له‌ناكاوه و ئازاره‌كه‌ي زۆر به‌هێزه كه دواي خواردني خۆراك ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م ئازاره چه‌ند خوله‌كێك ده‌كێشێت و ژانه سه‌ر و هێڵنج و تهنگهنهفهسي له‌گه‌ڵدايه.
ده‌ركه‌وتني ئه‌م نيشانه به ماناي ئه‌وه‌يه كه ره‌نگه دهمارێكي دڵ داخرابێت يان داده‌خرێت كه ده‌بێت به زووترين كات سه‌رداني پزيشكي پسپۆڕ بكرێت.
جگه له‌وانه‌ش ده‌بێت پشكنيني دڵ بكرێت و به خێرايي ئه‌م داخرانه بكرێته‌وه.
په‌ستاني خوێنيش هۆكارێكي تري مردني مرۆڤه‌كانه و ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي كه ئۆرگانهكاني تري له‌ش له‌وانه‌ش گورچيله و مێشك و چاويش زيانيان پێ بگات.
هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌وي و جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكي تره كه ده‌بێته هۆي تووش بوون به نه‌خۆشي دڵ و ده‌ماره‌كان.
خواردني ميوه و سه‌وزه‌ي تازه و ڤيتامين c و مه‌گنسيۆم و پۆتاسيۆم بۆ كۆنترۆڵ كردني په‌ستاني خوێن و ريشاڵه‌كان شيري كه‌م چه‌وري و ئۆمێگا3 و ماسي و ناوكه‌كان رێگه له نه‌خۆشي دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌گرێت و په‌ستاني خوێن رێك ده‌خات.