دۆزينەوەي ئاو لەدەرەوەي کۆمەڵەي خۆر
ئەستێرەناسان ئەستێرەيەکي گەڕۆکيان لە دەرەوەي کۆمەڵەي خۆر دۆزيوەتە و گومان دەکرێ ئاوي لێبێ.
بەپێي قسەي ئەستێرەناسان تيرەي ئەو ئەستێرەيە، ھێندەي تيرەي ھەسارەي مشتەري دەبێ. ھەروەھا زياتر لە 51 ساڵي رووناکي لە زەوييەوە دوورە.
زانايان ئەو ناويان ناوە "تاوبۆتيس" و دەڵێن گەرمييەکي گونجاوي ھەيە و لە دەوروبەرەکەي ناچێ لەڕووي پلەي گەرمييەوە و خاوەني پلەي گەرميي 145ي ژێر سفرە.
ھەواڵي دۆزينەوەي ئەو ئەستێرەيە، سەرنجي ئەمريکييەکاني بەشێوەيەکي بەرچاو بەلاي خۆيدا راکێشا و لە چەندين سايتي زانستي و زانکۆ بڵاوکرايەوە.
زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەي پێکھاتە و چۆنێتي پێکھاتني تاوبۆتيس، نزيکە لەوەي ئاوي لێبدۆزرێتەوە.
ئێستا زياتر خەريکي لێکۆڵينەوەن لە پێکھاتەي ئەو گەڕە ئەستێرەيە، بۆ ئەوەي لە مەسەلەي بووني ئاو دڵنيابنەوە.
سهرچاوه: ئهنادۆڵ
زانست