• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 267
  • یەكشەممه 18/12/1392
  • رۆژژمێر :

خاوەني يەكەم دڵي دەستكرد گياني لەدەستدا

نەخۆشخانەي جۆرج بۆمبيدۆي فەرەنسي گيان لەدەستداني يەكەم كەس كە خاوەني دڵي دەستكردبوو راگەياند كە ئەو دڵەش لەلايەن كۆمپانياي كارماتي فەرەنسيەوە دروستكرابوو.

بەپێي هەواڵێكي كەناڵي رۆيتەرز  نەخۆشخانەي جۆرج بۆمبيدۆي ئەوروپي  لە پاريسي پايتەختي فەرەنسا رايگەياند ئەو پياوە تەمەن 76 ساڵەي لە ماوەي رابردوودا بەهۆي نەخۆشييەكي مەترسيداراوە دڵي دەستكردي بۆ دانرا لە دواي 75 رۆژ لە نەشتەرگەري چاندني دڵي دەستكرد گياني لەدەستدا  ، تيمي پزيشكي نەخۆشخانەكەش سەرقاڵي لێكۆڵينەوەن لە هۆكاري گيان لەدەستدانەكەي،هاوكات كۆمپانياي ماركات رايگەياند نەشتەرگەريەكە لەسەر بنچينەيي كرداري رەقبوون ئەنجامدراوە و ئامانج  لێي زامنكردني كارو چالاكييەكاني دڵ بووە ،كۆمپانياكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە توانرا ئەو دڵە وەك دڵي مرۆڤ دروست بكرێت و هەمان كاروچالاكييەكان وەك دڵي مرۆڤ ئەنجامداوە ،هەروەها يەكێك لە تايبەتمەندييەكاني تري ئەو دڵە دەستكردە تواناي كۆنترۆڵكردني  خێرايي و هێواشي لێدانەكاني دڵي هەبووە و جگە لەوەش كارەكاني هێنان و پاڵناني خوێني بەشێوەيەكي زۆر باش ئەنجامدراوە ،لە لێدوانێكيشدا بۆ رۆيتەرز يەكێك لەو پزيشكانەي بەشداري نەشتەرگەريەكەي كردوو رايگەياند نەخۆشەكە رۆژ لە دواي رۆژ تەندروستي باشتربووە و  رۆژانەش گفتوگۆي لەگەڵ كراوە و تواناي وەڵامدانەوەي زۆر باش بووە بەڵام گيان لەدەستداني ئەو كەسە تووشي سەرسوڕماني كردين ،جێگەي ئاماژەيە لەمانگي ديسەمبەري  رابردوو  تيمێكي پزيشكي لە نەخۆشخانەي جۆرج بۆمبيدۆ ي ئەوروپي لە فەرەنسا سەركەوتني چاندني يەكەم نەشتەرگەري دڵي دەستكرديان راگەياند كە كێشي دڵەكەش يەك كيلۆ بووەو تواناي كاكردني بۆ ماوەي 5 ساڵ بووە واتە بەڕێژەي لێداني 230 مليۆن ترپەي دڵ .

SNN – بەشي تەندروستي