• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 137
  • چوار شەممه 14/12/1392
  • رۆژژمێر :

ماسولكەيەكي دەستكرد 100 ئەوەندەي ماسولكەي مرۆڤ بەهێزە

بەپێي هەواڵێكي دەيلي مەيڵي بەريتاني توێژەراني زانكۆي تكساسي ئەمەريكي ڕێگەيەكي نوێيان دۆزيوە بۆئەوەي ماسولكەيەكي بەهێزتر لە ماسولكەي مرۆڤ دروستبكەن.

بەپێي هەواڵەكەي دەيلي مەيڵي بەريتاني زاناكاني زانكۆي تكساس لەدواي توێژينەوەيەكي زۆر ورد دۆزييانەوە كە دەكرێت ماسولكەي مرۆڤ لە پەتي ئاسايي دروستبكرێت ئەگەر ژمارەيەك ماددەي كيميايي تري لەگەڵدا تێكەڵبكرێت بۆئەوەي پۆليمەرێكي پێكبهێنرێت تواناي كشاني زۆربێت و 100 ئەوەندەي تواناي ماسولكەي مرۆڤ بێت، ئەو ماسولكەيە پێويستي بە پلانێكي تۆكمە هەيە و دەبێت پۆليمەرەكە خاوبكرێتەوە و ژمارەيەكي زۆر پەتي لێدروستبكرێت و بەيەكەوە بهۆنرێنەوە بۆئەوەي زۆر بەهێزبن و نەقرتێن.

بەپێي هەواڵێكي دەيلي مەيڵي بەريتاني توێژەراني زانكۆي تكساسي ئەمەريكي ڕێگەيەكي نوێيان دۆزيوە بۆئەوەي ماسولكەيەكي بەهێزتر لە ماسولكەي مرۆڤ دروستبكەن.

جێگەي ئاماژەيە تائێستا چەندين زانا لە زانكۆي جيهان بەهەماهەنگي كار لەسەر ئەو بيرۆكەيە دەكەن و ماسولكەكە وزەي گەرمي شوێني بەكارهێنان وەردەگرێت و هەروەها دەشتوانێت سود لە وزەي ڕوناكي وەربگرێت بۆئەوەي كاربكات،ئەو ئامێرە دەستكردەش تواناي هەڵگرتني (726) كيلۆگرامي دەبێت و دەكشێت و ناپچرێت، هەروەها گەرمي و هۆكارە دەرەكييەكاني تر هيچ كاريگەرييەكي ئەوتۆي لەسەرنابێت.

 

ته‌ندروستي

SNNC