دارچين كۆگا‌ي چه‌وريه‌كان ده‌سووتێنێت
دارچين ته‌نيا تامێكي خۆش نييه بۆ خۆراكه‌كان، توێژينه‌وه‌كا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه خواردني دارچين ده‌بێته هۆي سووتاني چه‌وري له له‌شدا.
رۆژانه خواردني چاره‌گه كه‌وچكێكي بچووك له دارچين ئاستي سووتاني كالۆري له‌ش به رێژه‌ي 20 جار زۆرتر له تواناي سروشتي له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه.
كاتێك سووتاني كالۆري له‌ش زۆرتر ده‌بێت، له‌ش تواناي ئه‌وه‌ي ده‌بێت كه بۆ وزه‌ي پێويستي چه‌وري كۆكراوه‌ي له‌ش له خانه‌كان به‌كار بێنێت.
ئه‌گه‌ر له‌ش ئاستي سووتاني كالۆري دابه‌زێت، ناتوانێت چه‌وري كۆكراوه‌ي بسووتێنێت، بۆيه تووشي زيادي كێش و قه‌ڵه‌وي ده‌بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پسپۆڕاني جوانكاري ئامۆژگاري ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي به پێي پێويست دارچين به‌كار بێنێن، چونكه دارچين نهێني جوانييه و رۆژانه خواردني ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي كه مرۆڤ ببێته خاوه‌ني له‌شێكي ته‌ندروست و رێك‌وپێك.