شێخ سه‌عيدي پيران
"شيخ سه‌عيد" له ساڵي 1865دا له‌ناوچه‌ي "پاڵوو" له‌دايکبووه و يه‌کێکه له شێخه به‌رزه‌کاني نه‌قشه‌به‌ندي له پاش مردني باپيره‌ي "شيخ عه‌لي" باوکي ناوچه‌ي "پاڵووي" به‌جێهێشتووه و ڕووي کردۆته شاري "خنيس".
شێخ سه‌عيد خوێندني ديني له‌و شاره ته‌واو کردووه. پايه و ڕيزي کۆمه‌ڵايه‌تي شێخ و زيره‌کي و لێهاتوويي و ده‌وڵه‌مه‌ندي بۆته هۆکاري سه‌ره‌کي، که "کۆمەڵەي سەرخۆبوون" په‌يوه‌ندييه‌کي ڕاسته‌وخۆ و پته‌و به شێخ سه‌عيده‌وه بکات و له کۆتايي هاويني 1923دا "يوسف زيبا"، سه‌رۆکێکي بزوتنه‌وه‌ي کورد و جێگيري کۆني شاري "به‌تليس" له په‌رله‌ماني تورکيا، چۆته شاري "خنيس" بۆ خزمه‌ت و ديده‌ني شێخ سه‌عيد. له‌پاش گۆرينه‌وه‌ي بيروڕا و ڕونکردنه‌وه‌ي ديد و بۆچوونيان، ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي، که بڕياري هه‌ڵگيرساني شۆرشێکي نوێ بده‌ن.
له‌زستاني ساڵي 1923 تا ساڵي 1924 سه‌رۆك هۆزه‌کان و ئه‌ندامه چالاکه‌کاني "کۆمه‌ڵه‌ي سه‌رخۆبوون" کۆبونه‌وه‌ي فراوانيان له ناوچه‌ي "پاڵوو" به‌ست. له کۆبوونه‌وه‌کاندا باس له‌فراوانکردن و خۆسازدان بۆ چالاکيکردن له پێناو بزوتنه‌وه‌ي نهيني و خۆ ئاماده‌کردن بۆ ڕاپه‌ڕيني نۆي بۆ سه‌ربه‌خۆي کوردستان کرد.
ئه‌م کاروبڕياره‌ش تا ڕاده‌يه‌کي به‌رفراوان به يارمه‌تي "شێخ مه‌حمودي حه‌في" و "سمکۆ شکاک" بوو، هه‌روه‌ها بڕياردرا يادداشتێک ده‌رباره‌ي پشتگيري نه‌ته‌وه‌ي کورد بۆ کۆمه‌ڵه‌ي نه‌ته‌وه‌کان بنێرن. "سه‌رهه‌نگ خاليد جه‌بري" و "يوسف زيبا" چالاکترين ئه‌نداماني "کۆمه‌ڵه‌ي سه‌رخۆبون" بوون، که هه‌موو بڕياره گرنگه‌کاني کۆمه‌ڵه‌يان ده‌گه‌يانده دوورترين ناوچه‌کاني کوردستان و ئاماده‌ييه‌کي هه‌ميشه‌ييان له نێوان سه‌رۆک هۆزه‌کاندا په‌يدا کردبوو، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ پارتي جه‌مهوري پێشکه‌وتووي تورکيا په‌يدا کردبوو، که له تشريني دووه‌مي 1925دا دامه‌زرابوو، به‌ڵام به‌هۆي ناپاکي سه‌رۆکه‌کاني هۆزي "خورميک"، که ده‌نگوباس و خوئاماده‌کردني گه‌يانده ياساوڵاني ڕژيمي تورکيا. به‌بڕياري مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک "يوسف زيبا" و "خاليد جه‌بري به‌گ" گيران و ڕه‌وانه‌ي زينداني "به‌تليس" کران.
له‌پاش گرتني ئه‌م دوو سه‌رکرده‌يه، کۆمه‌ڵه وه‌ک پێويستيه‌کي گرنگ به په‌له برياريدا، که "شێخ سه‌عيدي پيران" هه‌ڵبژردريت و بکرێت به سه‌رۆکي "کۆمه‌ڵه‌ي سه‌رخۆبوون".
شيخ سه‌عيد له پاش هه‌ڵبژاردني به سه‌رۆکي کۆمه‌ڵه بڕياري هه‌ڵگيرساني مه‌شخه‌ڵي بزوتنه‌وه‌ي چه‌کدارانه‌يدا. به‌ڵام زياتر ده‌يويست بڕياره‌که مۆرکي کوردستاني گه‌وره‌ي پێوه دياربێت له‌به‌ر ئه‌وه "عه‌لي ڕه‌زاي" کوڕي نارده شاره‌کاني دياربه‌کر و حه‌له‌ب بۆ زانيني بيروبۆچووني سه‌رۆکه‌کاني کوردي ڕۆژئاوا و باشوو و ڕۆژهه‌ڵات و بۆ زياتر ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کاتي گشتي ڕاپه‌ڕينه‌که. له پاش کۆبونه‌وه‌يه‌کي گه‌وره له شاري حه‌له‌ب هه‌مووان گه‌يشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ي، که مافي نه‌ته‌وايه‌تي گه‌لي کورد به‌بێ شۆڕشێکي چه‌کدارانه ئاسته‌مه مسۆگه‌ر بکرێت.
پاشان و 21ي ئازاري 1925 دانرا به‌يه‌که‌م ڕوژي هه‌ڵگيرساني مه‌شخه‌ڵي شۆرش و ڕاپه‌ڕين، له نيوه‌ي دووه‌مي مانگي يه‌که‌مي ساڵي 1925دا شێخ سه‌عيد گه‌شتێکي به‌زۆربه‌ي ناوچه‌کاني کوردستاندا کرد، گه‌رمي هه‌ستي کوردانه‌ي خه‌ڵکي کورد کارێکي واي لێکه‌وته‌وه، که شێخ سه‌عيد شۆڕشي چه‌کدارانه ده‌ست پێ‌بکات له دژي داگيرکه‌راني تورك. ده‌چووه هه‌ر ناوچه و گوندێک وشار و شارۆچکه‌يه‌ک به‌کۆمه‌ڵ لايه‌نگر و دوست ڕوويان تێده‌کرد، تا ده‌هات خه‌ڵکي چه‌کداري ڕاپه‌ڕينه‌که ڕوو له زياد بوون ده‌چوو، به‌تايبه‌تي له‌شاري "گه‌نچ" و ناوچه‌ي "ليچه"، "خاني"، "پيران" له پێنچي شوباتي 1925 شيخ سه‌عيد "خاني"ي به‌جێهيشت و له‌گه‌ڵ سه‌د سواره‌ي ئازا به‌ره‌و گوندي
"پيران" به‌ڕێکه‌وتن بۆ ماڵي "عه‌بدول ڕه‌حيمي" براي.
له‌هه‌مان شه‌ودا کۆمه‌ڵێك له سوپاي تورک به‌سه‌رۆکايه‌تي هه‌ردوو ئه‌فسه‌ر "حوسني ئه‌فه‌ندي" و "موسته‌فا عاليم"، که بۆ گرتني چه‌ند که‌سێک له گوندنشينه‌کان هاتبوون، دواجار شێخ سه‌عيد ڕازي نه‌بوو، که که‌س بگيرێ، ئه‌مه بووه هوي ئه‌وه‌ي، که هه‌ردوولا سه‌نگه‌ر له‌يه‌ک بگرن. له‌پاش شه‌ڕوته‌قه کردن چه‌نده‌ها که‌س له سوپاي تورك کوژران و ئه‌واني تريش به ديل گيران.
ئه‌م ڕووداوه له‌پڕ بووه هۆي ڕێگرێکي سه‌ره‌کي ناکات له ته‌واو‌نه‌بووني خۆئاماده کردني ڕاپه‌ڕينه‌که‌ي شێخ سه‌عيد. کاتێك "شێخ تايه‌ر" ي براي شێخ سه‌عيد ئه‌م هه‌واڵه‌ي بيست، بێ وه‌ستان و چاوه‌ڕواني له 10ي شوباتي هه‌مان ساڵدا کونتڕوڵي شاروچکه‌ي "ليچه" ي کرد و ده‌ستي به‌سه‌ر گشت پاره و نووسين و نامه و ته‌لگرافي نهێني ڕژێمدا گرت. له‌ڕوژي 11ي شوباتدا، له‌گه‌ڵ دوو سه‌د هه‌زار سواره چوونه خزمه‌ت شێخ. ئه‌م ڕوودا و هۆکارانه بونه هۆي سستبووني هه‌ندێ کاري شۆرشه‌که ڕێگه‌يان له‌دوا خستني شۆرشه‌که گرت بۆيه "شێخ سه‌عيد" به‌ناچاري پێشکات بڕياري ده‌ستپێکردني ڕاپه‌ڕينه‌که‌يدا، به‌پێي ئامارێکي ئه‌و کاته، ژماره‌ي پێشمه‌رگه کورده‌کان ته‌نيا له چوار ناوچه‌دا نزيکه‌ي شه‌ش سه‌د هه‌زار که‌س بوون، ئه‌مه‌ش به‌رانبه‌ر ژماره‌ي هێزي تورکه‌کان، که له سه‌د هه‌زار که‌متر بوون جگه له‌وه‌ي له‌م ناوچانه‌دا نه‌ته‌وه‌ي "چه‌رکه‌س" و "عه‌ره‌ب" و "ئه‌رمه‌ن"يشي تێدابوو. ئه‌م که‌مينه نه‌ته‌وانه‌ش زۆر چه‌وساوه و زوڵم لێکراوي ژێر ده‌سه‌ڵاتي تورک بوون، هه‌ربۆيه زۆربه‌يان له شۆڕشه‌که‌دا به‌شدار بوون و هاوکاري و پشتيوانيان نيشاندا.
"شێخ سه‌عيد" سه‌رۆکايه‌تي سواره پێشمه‌رگه‌کاني "حاجي حه‌سه‌ن" و "عه‌مه‌ري خارۆ" هۆزي "مه‌ستان" و "بۆتان"ي باشووري چياي "کوچه‌راني" ده‌کرد. هێزي "ساڵح به‌گي خاني" هێزه‌کاني "شێخ شه‌مسه‌دين"يش هاتنه ناوچه‌ي "مادن" و "شێخ ئه‌يوب"يش له‌گه‌ڵ هه‌زاران سواره‌ي پێشمه‌رگه چوونه ناو ڕيزه‌کاني "شێخ عه‌بدول ڕه‌حيم"ي براي شێخ سه‌عيد به‌ره‌وو ڕزگارکردني شاري "ديار به‌کر" ڕۆيشتن. شيخ سه‌عيد له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستيکرد، که هێزه‌کاني له توانايان نييه شاري "ديار به‌کر" ڕزگار بکه‌ن بۆيه بيري له ڕيگاي تر کرده‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش که‌وتبووه گفتوگۆ کردن له گه‌ڵ حکومه‌تي تورک، تا بواريکي له‌بار بۆ ڕاپه‌ڕيني کورده‌کاني ناو شاره‌که بڕه‌خسێنێ، هه‌رچه‌نده بوار و ڕێگا نه‌بوو بۆ گه‌ياندني هيچ جۆره چه‌کێک بۆ خه‌ڵکاني ناو شاره‌که، گه‌مارۆداني شاره‌که‌ش زۆري کێشا، سوپاي دوژمنيش له‌ناو شاره‌که‌دا ڕازي نه‌بوون، که ده‌ستبه‌رداري به‌ره‌نگاري و خۆڕاگرتن ببن. له سه‌ره‌تاي مانگي ئازاره‌وه پێشمه‌رگه هێرشي به جۆره‌ها چه‌ک ده‌ستپێکرد، به‌ڵام خۆڕاگري سوپاي تورک زۆري خاياند، له ده‌رگاي مارديني شاره‌وه که‌رتێکي پێشمه‌رگه و خه‌ڵکي شار يه‌کتريان گرته‌وه‌و که‌وتنه په‌لامار بۆ سه‌ر سوپاي دوژمن، تورکه‌کان سه‌نگه‌ري پته‌ويان لێ دابوو ، له هه‌مان کاتدا خاوه‌ني سه‌دان چه‌کي نوێ بوون و تواناي سه‌رکه‌وتنيان زياتر بوو ، له پاش شه‌رێکي قورس و کوژراني ژماره‌يه‌کي زۆر له هه‌ردوولا، که‌رتي هێرش به‌ري پێشمه‌رگه و خه‌ڵک مليان دايه به‌ر پاشه کشه‌کردن و گه‌ڕانه‌وه دواوه، له پاش دوو سێ هێرش پێشمه‌رگه‌کان، که تێدا سه‌رنه‌که‌وتن، به ته‌واوي بڕياري وازهێنان له گه‌ماروي شاره‌که و پاشه‌کشه‌ي هێزه‌کاني پێشمه‌رگه له لايه‌ن "شێخ سه‌عيد" درا.
ڕيزه‌کاني شۆرش ڕۆژ له دواي ڕۆژ به‌ره‌و شپرزه‌يي و په‌رش و بڵاوي ده‌چوو، به تايبه‌تي کاتێک سوپاي دوژمن له باکور و باشوره‌وه به هێزي زۆر هێرشيان هيناو گه‌ماروکه‌يان پێچه‌وانه کرده‌وه و له شکري "جه‌ندرمه" ش بۆ هێرش بردنه سه‌ر دوا هێزي پێشمه‌رگه و سه‌رکوتکردني بزوتنه‌وه‌ي ڕزگاريخوازي نه‌ته‌وه‌ي کورد له چه‌نده‌ها لاوه هێرشي دڕندانه‌يان برد و کوشتارێکي بێ ڕه‌وايان له‌خه‌ڵکي بێ گوناح و ڕه‌ش و ڕووتي کورد کرد.
له کۆتايي مانگي نيسان به هۆي ناپاکي و جاشێتي سه‌رۆک هۆزي "جبرانان" و ده‌ره‌به‌گي تاوانبار "قاسم به‌گي جبران" شێخ سه‌عيد، شێخ عه‌بدوڵا، عه‌لي غالب و ڕه‌شيد ئاغا و 26 شۆرشگێڕي تر له‌سه‌ر پردي چه‌مي "مۆراچ" له ناوچه‌ي "گه‌نج" به‌ديل گرت و داي به‌ده‌سته‌وه.
مانگي ئاياري 1925 دادگايکردني تێکوشه‌ران له‌لايه‌ن ڕژێمي داگيرکه‌ري تورکييه‌وه ده‌ستيپێکرد و ماوه‌ي يه‌ک مانگي خاياند. له 1925.06.29 جگه له شێخ سه‌عيد، چل و حه‌وت تێکۆشه‌ري کورد بڕياري له سێداره‌دانيان بۆ ده‌رکرا و له شاري "ديار به‌کر" به گيانێکي شۆڕشگێڕانه و بووێرانه‌وه له سێداره‌دران
سایتی خوزگه