فڵچه له ميوه‌كانيش بده‌ن
توێژينه‌وه نوێيه‌كان ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه كه به‌كارهێناني فڵچه‌ي گه‌وره‌ي وه‌ك فڵچه‌ي ددان بۆ شوشتني ميوه‌كان پێويسته، چونكه ماده‌ي ژه‌هراوي و پيسه‌كاني به ئاساني به شوشتني ده‌ست له‌ناو ناچێت.
چه‌ندين ماده‌ي ژه‌هراوي و پيس له‌سه‌ر ميوه‌كاندا هه‌يه كه له له‌شدا كۆ ده‌بێته‌وه و به بێ ئه‌وه‌ي نيشانه‌يه‌كيان لێ ببينرێت و هه‌ر ئه‌م پيس بوون و ژه‌هراويانه دواتر به شێوه‌ي لوي رژێن و نه‌خۆشي ده‌رده‌كه‌ون.
توێژينه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه به‌كارهێناني فڵچه‌ي گه‌وره بۆ شوشتني ميوه‌كان به تايبه‌تي ئه‌و ميوانه‌ي كه به توێكڵه‌وه ده‌خورێن پێويسته.
زانايان به ئه‌نجامداني چه‌ندين توێژينه‌وه‌ي ميكرۆسكۆپي ئه‌وه‌يان بۆ ده‌ركه‌وت كه له‌سه‌ر رووي ميوه‌كان چه‌ندين باكتريا و ڤايرۆس هه‌يه كه به شوشتني ئاسايي له‌ناو ناچێت و ده‌بێت به فڵچه‌ي تايبه‌ت بشۆرێن.
NRT2