كه‌باب مه‌ترسي بۆ سه‌ر ته‌ندروستي هه‌يه
توێژينه‌وه‌كاني ئه‌م دواييه‌ي زاناياني ئه‌مريكي ئه‌وه‌ي ده‌رخستووه كه ئه‌و پێكهاتانه‌ي كه به‌هۆي كه‌باب كردني گۆشت دروست ده‌بن، 100 جار زياتر ئه‌گه‌ري تووش بوون به شێرپه‌نجه زياتره له‌و دوكه‌ڵه‌ي له ئه‌گزۆزي ئۆتۆمبێلي دێته ده‌ره‌وه.
ئه‌وان دواي به‌راورد كردني ئه‌م پێكهاتانه له‌گه‌ڵ دوكه‌ڵي ئه‌گزۆز ئه‌وه‌يان بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌م پێكهاتانه ره‌نگه بتوانن چالاكي ژێني (DNA)100 به‌رامبه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئه‌وان ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كرد كه هه‌ر جۆره سووتانێك جا به‌هۆي سووتاندني دار يان جگه‌ره‌كێشانه‌وه بێت پێكهاته‌ي هيدرۆكاربۆني (PAHs) به‌رهه‌م دێنێت كه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ نايترۆجين كاردانه‌وه نيشان بدات و پێكهاته‌ي NPAHs به‌رهه‌م بێنێت. ئه‌م پێكهاته‌يه ده‌توانێت ببێته هۆي چالاكي له بونيادي(DNA).
سيمۆنيچ پسپۆڕي كيمياوي له زانكۆي زانستي كشتوكاڵي له‌مباريه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م پێكهاته‌يه له جێگه‌ي خۆي‌دا له‌وه مه‌ترسيدارتره كه ئێمه پێشبيني ده‌كه‌ين و ده‌كرێت هاوشێوه‌ي ئه‌و پێكهاتانه لێي بڕوانين كه ده‌بنه هۆي پيس بووني هه‌واي شاره‌كان كه به‌هۆي ئامێره‌كاني گواستنه‌وه دروست ده‌بن و ده‌چنه له‌شي مرۆڤه‌وه.