به‌چاوه‌كانتدا بزانه نه‌خۆشي
بۆ ئه‌وه‌ي پێشوه‌خت جۆري نه‌خۆشييه‌كه‌ت ده‌ستنيشان بكه‌يت، ئه‌وا پێويسته به‌وردي سه‌يري چاوه‌كانت بكه‌يت‌و هۆكاري گۆڕانكارييه‌كه‌ي بزانيت، چونكه ئه‌و گۆڕانكارييه‌ي چاو يان ڕه‌نگه‌كه‌ي جۆري نه‌خۆشييه‌كه‌ت ده‌داته ده‌سته‌وه.
به‌گوێره‌ي هه‌واڵێكي ڕۆژنامه‌ي پۆستاي توركي، شاره‌زاياني بواري ته‌ندروستي ئاشكرايانكردووه، كاتێك مرۆڤ هه‌ست به‌گۆڕانكاري له‌ڕه‌نگ‌و شێوازي چاوي ده‌كات، ئه‌وا پێويسته پێش ئه‌وه‌ي هيچ ده‌رمانێك به‌كاربهێنێت ڕاسته‌وخۆ سه‌رداني پزيشك بكات، چونكه هه‌ندێكجار گۆڕانكارييه‌كاني چاو‌و ڕه‌نگه‌كه‌ي زه‌نگێكي ئاگاداركه‌ره‌وه‌يه بۆ بووني نه‌خۆشييه‌كي مه‌ترسيدار له‌و كه‌سه‌دا، وه‌كو ئه‌م گۆڕانكارييانه‌ي لاي خواره‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ي پێشوه‌خت جۆري نه‌خۆشييه‌كه‌ت ده‌ستنيشان بكه‌يت، ئه‌وا پێويسته به‌وردي سه‌يري چاوه‌كانت بكه‌يت‌و هۆكاري گۆڕانكارييه‌كه‌ي بزانيت، چونكه ئه‌و گۆڕانكارييه‌ي چاو يان ڕه‌نگه‌كه‌ي جۆري نه‌خۆشييه‌كه‌ت ده‌داته ده‌سته‌وه.
1- ده‌ركه‌وتني په‌ڵه يان بازنه‌ي سپي له‌سه‌ر چاوه‌كان به‌واتاي ئه‌وه دێت، كه ئه‌و كه‌سه ڕێژه‌ي چه‌وري به‌رزه‌و نه‌خۆشي كۆڵسترۆڵيشي هه‌يه.
2- ده‌ركه‌وتني په‌ڵه‌ي سور له‌سه‌ر چاو به‌واتاي ناچالاكي سووري خوێن دێت.
3- سپي بووني پێڵوي خواره‌وه‌ي چاو، واته ئه‌و كه‌سه ماده‌ي ئاسن له‌جه‌سته‌يدا كه‌مه يان ئاستي خوێني كه‌مه.
4- هۆكاري ڕه‌شبووني ده‌وروبه‌ري چاوه‌كانيش ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ كه‌مخه‌وي، ماندوێتي‌و كه‌مي ئاو له‌جه‌سته‌دا.
5- زه‌ردبووني ڕه‌نگي چاوه‌كان به‌و واتايه دێت كه ئه‌و كه‌سه پێده‌چێت نه‌خۆشي جگه‌ري هه‌بێت.
رادیو ناوخو