به‌م شێوه‌يه ميوه بخۆ تا سووده‌كاني ببينيت
گوومان له‌وه‌دا نيه كه ميوه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامين و مادده‌ي سوود به‌خش ، وه هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌كي زۆر باشي وزه‌يه بۆ جه‌سته‌ي مرۆڤ ، به‌ڵام سووده‌كاني گه‌ر بێت و به شێوه‌يه‌كي ته‌ندرووست نه‌خورێت ميوه ئه‌و گرنگييه‌ي له‌ده‌ست ده‌دات.
ره‌نگه بپرسيت بۆچي له كاتێكدا پزيشكه‌كان ئامۆژگاريمان ده‌كه‌ن به خواردني
ميوه جياوازه‌كان تا پارێزراو بين له نه‌خۆشييه‌كان و ته‌ندروستييه‌كي باشترمان هه‌بێت
.به‌ڵام ئێمه سه‌ره‌ڕاي خواردني به‌رده‌وامي ميوه ئه‌و سوودانه نابينين،
له لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي پزيشكيدا كه كۆمه‌ڵێك دكتۆر و خوێندكاري كۆلێژي پزيشكي زانكۆي (هارڤارد) هه‌ستاون به ئه‌نجامداني ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كه گرنگي خواردني ميوه و سووده‌كاني راسته‌وخۆ به‌ستراوه به شێوازي خواردن و كاتي خواردني ميوه‌كه
هه‌روه‌ها چه‌ند ڕێگايه‌كمان پيشان ده‌ده‌ن تا بێ به‌ش نه‌بين له قازانجي ته‌ندرووستي ميوه.
گوومان له‌وه‌دا نيه كه ميوه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامين و مادده‌ي سوود به‌خش ، وه هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌كي زۆر باشي وزه‌يه بۆ جه‌سته‌ي مرۆڤ ، به‌ڵام سووده‌كاني گه‌ر بێت و به شێوه‌يه‌كي ته‌ندرووست نه‌خورێت ميوه ئه‌و گرنگييه‌ي له‌ده‌ست ده‌دات.
گرنگترين ئامۆژگارييه‌كاني لێكۆڵينه‌وه‌كه :
1- نه‌خواردني ميوه راسته‌وخۆ له دواي ژه‌مه‌كان :
خواردني ميوه له دواي ژه‌مه‌كان وا ده‌كات ميوه و پێكهاته‌كاني تێكه‌ڵ ببن به خواردنه ترشێنراوه‌كه‌ي ناو گه‌دده و هه‌رسه ئه‌نزيمه‌كان نه‌توانن به باشي كاري خۆيان بكه‌ن و بێ به‌شبين له سووده‌كاني ميوه .
2-خواردني ميوه له كاتێكدا كه گه‌ده خاڵييه :
چوونكه ئه‌و هه‌رسه مادده‌يه‌ي كه گه‌ده ده‌ري ده‌دات بۆ هه‌رسكردني خواردنه‌كاني تر جياوازه له‌و هه‌رسه مادده‌ي بۆ ميوه ده‌رده‌رێت بۆيه وا باشتره له كاتێكدا ميوه بخورێت كه گه‌دده به‌تاڵه.
3-شۆردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ي ميوه به‌ر له خواردني :
به‌هۆي زۆري ميكرۆبه‌كاني سه‌ر سه‌وزه و ميوه و ناو به‌رگه كه‌شي هه‌وا وا پێويست ده‌كات ميوه و سه‌وزه زۆر باش بشۆرێته‌وه به‌ر له خواردني
4-خواردني هه‌ندێك له ميوه‌كان به توێكڵه‌وه :
لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌ريان خستووه كه توێكڵي هه‌ندێ له ميوه‌كان زۆرترين ڤيتامين و مادده سوود به‌خشه‌كاني تێدا كۆبوه‌ته‌وه ، بۆيه خواردني ميوه به توێكڵه‌وه سوودي زياتره
5-به‌كارنه‌هێناني مادده‌ي كيميايي بۆ پێگه‌ياندني ميوه :
ئه‌و مادده كيمياييانه‌ي كه له كێڵگه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت وا ده‌كات ميوه زووتر له كاتي خۆي پێ بگات و ته‌واوي ئه‌و پێكهاته سوود به‌خشانه وه‌ر نه‌گرێت وه‌ك ميوه‌يه‌كي تري سروشتي و له ده‌وڵه‌مه‌ندي ميوه كه‌م ده‌كاته‌وه ، بۆيه وا باشتره ئه‌و مادده كيمياييانه به‌كار نه‌هێنرێت يان له‌ژێر چاوودێري وردي شاره‌زايان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان به‌كار بهێنرێت
6-شوێني گوونجاو بۆ هه‌ڵگرتني ميوه :
به پێي جۆري ميوه‌كان تايبه‌تمه‌ندي شوێني هه‌ڵگرتن له ميوه‌يه‌كه‌وه بۆ ميوه‌يه‌كي تر ده‌گۆڕێت ، پێويسته گونجاوترين شوێن هه‌ڵبژێرين تا ميوه‌كه له خراپبوون بپارێزين
ته‌ندروستي
Nrt2