نوێترين رێگه بۆ چاره‌سه‌ري رۆماتيزم
كۆمه‌ڵێك له پسپۆڕاني نێو ده‌وڵه‌تي زياتر له 40 شوێني نوێيان له (DNA)ـي مرۆڤدا دۆزيوه‌ته‌وه كه ده‌بێته هۆي دروست مه‌ترسي رۆماتيزمي جومگه‌كان و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترين توێژينه‌وه‌ي جينه‌كانه كه له‌م بواره‌دا ئه‌نجام دراوه.
ئه‌م دۆزينه‌وه نوێيه‌ش به به‌راورد به (DNA)كه نزيكه‌ي 30 هه‌زار نه‌خۆشي رۆماتيزمي جومگه‌كان له‌گه‌ڵ مرۆڤه ته‌ندروسته‌كاندا، به‌ده‌ست هاتووه.
زانايان به دياريكردني شوێني وردي جينه‌كان و كرۆموزۆمه‌كان له هه‌ر جينێكدا، پلانێكيان داڕشتوه كه به كرده‌وه ده‌توانێت رێنماييه‌كي سه‌ربه‌خۆيي جينه‌كان بكات له تووش بوون به نه‌خۆشي رۆماتيزم.
ئه‌وان هيواخوازن كه بتوانن چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه كه راسته‌وخۆ كه‌موكوڕيه‌كاني ژه‌نه‌تيكي له (DNA) مرۆڤ به ئامانج بگرێت و به‌م كاره‌ش ده‌توانرێت مه‌ترسي تووش بوون به رۆماتيز كه‌م بكرێته‌وه و ته‌نانه‌ت به چاره‌سه‌رێكي كۆتاييش بگه‌ن.
كۆمه‌ڵێك له پسپۆڕاني نێو ده‌وڵه‌تي زياتر له 40 شوێني نوێيان له (DNA)ـي مرۆڤدا دۆزيوه‌ته‌وه كه ده‌بێته هۆي دروست مه‌ترسي رۆماتيزمي جومگه‌كان و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترين توێژينه‌وه‌ي جينه‌كانه كه له‌م بواره‌دا ئه‌نجام دراوه.
پرۆفيسۆر پله‌نج ئاماژه به‌وه ده‌دات كه پرۆسه‌ي خستنه‌ڕووي ئه‌م توێژينه‌وه‌يه تواناي پۆتانسيلي زۆر به‌رزي هه‌يه و ده‌كرێت جگه له رۆماتيزم بۆ نه‌خۆشيه‌كاني تري وه‌ك شه‌كره و ئه‌لزه‌هايمه‌ر و دڵ و ده‌ماره‌كانيش به‌كار بێت.
پرۆفيسۆر جين ڤێرتينگتۆن له ناوه‌ندي توێژينه‌وه‌كاني ژه‌نه‌تيكي مانچێسته‌ر ده‌ڵێت: به‌هۆي ئه‌وه‌ي كه (SNP) به‌ده‌ست هاتوو له توێژينه‌وه‌ي نه‌خۆشه‌كاني رۆماتيزمي جومگه‌كاندا، له نه‌خۆشه‌كاني وه‌ك شێرپه‌نجه‌ي خوێنيشدا ده‌بينرێت، ئه‌م توێژينه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ي كه بۆ شێرپه‌نجه به‌كار دێت، ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ري رۆماتيزميش سودبه‌خش بن و به زووترين كات تاقيكردنه‌وه‌كان ده‌ست پێ بكات.
شاياني باسه كه رۆماتيزمي جومگه‌كان نه‌خۆشيه‌كي درێژخايه‌ني هه‌وكردنه كه له ئه‌ندامه‌كان و خانه جياوازه‌كاني له‌شدا روو ده‌دات و مه‌ترسي بۆ سه‌ر سپێنه‌ي چاو و سيه‌كان و ئێسقانه‌كان ده‌بێت.
nrt2