• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 155
  • دوو شەممه 16/10/1392
  • رۆژژمێر :

ئه‌وه‌ي‌ له‌باره‌ي‌ توێكڵي‌ هێلكه‌وه‌ نايزانيت؟

زۆربه‌ي‌ كات چاره‌نوسي‌ توێڵكي‌ هێلكه‌ وه‌ك پاشماوه‌كاني‌ تر مامه‌ڵه‌ي‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرێت‌و فرێ ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ي‌ نايزانين بوني‌ چه‌ندسودێكي‌ توێكڵي‌ هێلكه‌يه‌ له‌جيهاني‌ چێشت لێنان‌و جوانكاري‌‌و ژياني‌ رۆژانه‌مان. له‌وانه‌:

1. لابردني‌ په‌ڵه‌ي‌ ده‌موچاو، تێكه‌ڵ كردني‌ توێكڵي‌ هێلكه‌ له‌گه‌ڵ خه‌لي‌ سێو بۆماوه‌ي‌ چه‌ند رۆژێك پاشان به‌كارهێناني‌ وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆپه‌ڵه‌ي‌ ده‌موچاو.

2. پاككردنه‌وه‌ي‌ ماڵ، ده‌توانرێن له‌گه‌ڵ ئاوو سابون تێكه‌ڵ بكرێت‌و بۆپاكردنه‌وه‌ي‌ زه‌وي‌‌و ديواري‌ ناوماڵ به‌كاربهێنرێت.

3. به‌هێزكردني‌ پێستي‌ ده‌موچاو، هاڕێني‌ توێكڵي‌ هێلكه‌و تێكه‌ڵكردني‌ له‌گه‌ڵ كه‌مێك سپێنه‌ي‌ هێلكه‌ ده‌بێته‌هۆي‌ زيندوكردنه‌وه‌ي‌ پێستي‌ ده‌موچاو.

4. دورخستنه‌وه‌ي‌ مێرو له‌باخچه‌كاندا، هاڕيني‌ توێكڵي‌ هێلكه‌وبڵاوكردنه‌وه‌ي‌ له‌نێو باخچه‌دا ده‌بێته‌ هۆي‌ دورخستنه‌وه‌ي‌ مێرو.

لابردني‌ په‌ڵه‌ي‌ ده‌موچاو، تێكه‌ڵ كردني‌ توێكڵي‌ هێلكه‌ له‌گه‌ڵ خه‌لي‌ سێو بۆماوه‌ي‌ چه‌ند رۆژێك پاشان به‌كارهێناني‌ وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆپه‌ڵه‌ي‌ ده‌موچاو.

5. به‌هێزكردني‌ باخچه‌، ده‌توانرێت بهاڕدرێت‌و له‌باخچه‌دا بڵاوبكرێته‌وه‌ چونكه‌ توێكڵي‌ هێلكه‌ ماده‌ي‌ كالسيۆم‌و كانزاي‌ تێدايه‌و خۆراكێكي‌ به‌هێزه‌ بۆروه‌ك.

هاوڵاتي‌