• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 152
  • یەكشەممه 15/10/1392
  • رۆژژمێر :

 ئايا خواردنەوە ساردەكان هۆكاري شەكرە و قەڵەوين؟

 

توێژينەوەيەكي نوێي پزيشكي هۆشداري دەدات لە خواردنەوە ساردەكان كە هۆكاري سەرەكين  لە سەر  هەستياري ناوەندەكاني تامكردن لەسەر زمان و دەبێتە هۆي كەمكردنەوەي هەستياري تامكردن.

ژمارەيەك لە توێژەرەواني زانكۆي ئەركەناسي ئەمريكي توێژينەوەيەكي نوێي پزيشكييان ئەنجامدا لە سەر كاريگەري خواردنەوەي ئاوي سارد ياخود بەستوو ،توێژەرەوان لە ئەنجامي توێژينەوەكەيان ئەوەيان بۆ دەركەوت كە خواردنەوەي ئاوي سارد ياخود ئەو خواردنەوانەي سۆدەيان تێدايە  دەبێتە هۆي كەمكردنەوەي هەستياري تامكردن لەلايەن زمانەوە بەمەش كەسەكە تام لە هيچ جۆرە خۆراكێك ناكات .

توێژينەوەيەكي نوێي پزيشكي هۆشداري دەدات لە خواردنەوە ساردەكان كە هۆكاري سەرەكين لە سەر هەستياري ناوەندەكاني تامكردن لەسەر زمان و دەبێتە هۆي كەمكردنەوەي هەستياري تامكردن.

هاوكات توێژەرەوان ئەوەشيان ئاشكراكردووە زۆر خواردنەوەي ئاوي بەستوو ياخود زۆر سارد يان سۆدە كاريگەريەكي خراپي لەسەر  ناوەندەكاني تامكردني زمان دەبێت كە ئەو ناوەندانەي زمانيش ئەركيان تێستكردن و تامكردني ئەو خۆراكانەيە مرۆڤ دەيخۆن بەم شێوەيەش مرۆڤ ناتوانێت هيچ سودێكي لە خۆراك و خواردنەوەكان وەربگرێت ئەمەش هۆكارێكەي سەرەكييە بۆ تووشبووني مرۆڤ بەنەخۆشي شەكرە و قەڵەوي ،جێگەي ئاماژەيە توێژينەوەكەش  لە ژمارەيەك خۆبەخش ئەنجامدراوە كە بەشداريان لە توێژينەوەكەدا كردووە و لە پێش خواردني خۆراك و شيريني بەرێژەيەكي زۆر ئاوي سارديان خواردۆتەوە و  دواي ئەوەش خواردنيان خواردوە بەڵام ئەو كەسانە هيچ تامێكيان لەو خۆراك و شيرينيانە نەبينيوە كە خواردوويانە .

SNN – بەشي تەندروستي