هۆكاري ئه‌و ده‌نگه‌ي له ماسولكه‌كانه‌وه دێت
زۆربه‌كان رۆژانه له‌كاتي دانيشتن يان هه‌ستان يان به رێگه‌دا رۆيشتن و ... ده‌نگێكي جياواز له ژماره‌يه‌ك له ماسولكه‌كاني له‌ش ببيسرێت كه هاوشێوه‌ي ده‌نگي ته‌قه‌يه يان خرته‌خرته يان لێخشاندني دوو شته كه ره‌نگه پرسياري ئه‌وه لاي زۆربه‌تان دروست بێت هۆكاري ئه‌م ده‌نگه چي بێت؟
چه‌ند تيۆريه‌كي تايبه‌ت به ئه‌م ده‌نگانه:
ـ ئازاد بووني هه‌وا: جۆره شله‌يه‌ك له ماسولكه‌كاندايه كه ده‌بێته هۆي دروست بووني هه‌وا و ماده گازيه‌كان و ئه‌وه‌ش ده‌نگێك وه‌كو ته‌قاندني ميزه‌ڵان دروست ده‌كات.
ـ جوڵه‌ي ژێكاني ماسولكه‌كان: بارودۆخي ده‌روبه‌ري ماسولكه‌كان ده‌گۆڕێت و ئه‌م گۆڕانكاريه كه سه‌ر ئێسقانه‌كان تێده‌په‌ڕن و ده‌نگێك لێيه‌وه ده‌رده‌چێت.
ـ ئاستي ماسولكه‌كان:
ئه‌گه‌ر ماسولكه‌كان دووچاري خوران و آرتروز (هه‌وكردني ماسولكه‌كان) بن و زيان به كركڕاگه‌كان ده‌گه‌يه‌نێت و ئاستي ماسولكه‌كانيش ده‌گۆڕێت و له‌سه‌ر يه‌كتر ده‌نگێك دروست ده‌كه‌ن.
ـ ده‌نگي ئه‌ژنۆكان به‌هۆي لاوازي كڕكڕاگه‌كاني نێوان ئێسقانه‌كانه كه جوڵه‌ي ماسولكه‌كان ئاسانتر ده‌كات. ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆيه‌ك بێت ئه‌م كڕكڕاگانه لاواز بن، ئه‌م ده‌نگانه دروست ده‌كه‌ن.
كه‌ي پێويسته سه‌رداني پزيشك بكرێت؟
ـ ئه‌گه‌ر ماسولكه‌كان زيانيان پێبگات ده‌نگێكيان لێ دێت، پزيشك به گرتني وێنه‌ي ئه‌گه‌ري شكاني تاتوێ ده‌كات.
ـ يان ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگه به‌هۆي كه‌وتن يان لێدان و به‌ركه‌وتنێك بێت، ده‌بێت سه‌رداني پزيشك بكه‌ن.
ته‌ندروستي
Nrt2