كەمتر سۆسيس و كالباس و هەمبێرگەر بخۆن
ههندێك دهڵێن كە سۆسيس و كالباس لە پۆپڕەي كەڵەباب، ريخۆڵەي باڵندە و پاشماوە گۆشتەكان دروست دەبێت لە بهشێكي ديكە پێيان وايه كە لە گۆشتي مانگا و گۆلك و مەڕي مندار دروست كراوە.
دواى لێكۆڵينەوەكان ئهوه دەركەوتووه كە خۆراكەكە بەشێوەي تەندروستي دروست ناكرێت. هەربۆيەش بڕياردرا كە بەبەردەوامي تاقيكردنەوە لەسەر ئەمجۆرە خۆراكانە بەڕێوەبچێت و لە گۆشتي سالم و پاك و خاوێن كەڵك وەربگيرێت.
مەترسييەك بەناوي نيترات!
نيترات و نيتريت مادهي رێگەخۆشكەرن بۆ شێرپەنجە كە لە مادهي خۆراكيدا بوونيان هەيە. هەروەها دەركەوتووە كە زۆر كەسي تووشبوو بە شێرپەنجە كەڵكي لە خۆراكي پێكهاتوو لە نيترات و نيتريت وەرگرتووە. ئەم دوو مادهيه بۆ زياتر خۆڕاگري و پارێزگاري بە سۆسيس و كالباسەوە زياد دەكرێت و پێش لە گەشەكردني باكترييە مەترسيدارەكان دەگرێت. لەلايەكي ديكەوە ئەم مادانە بە تێكەڵبوون لەگەڵ ميوگلۆبين و هموگلۆبيني گۆشت رەنگ و بۆن و تامي بەرهەمەكە خۆش دەكەن و وادەردەخەن كە بەرهەمەكە نوێيە، لەكاتێكدا هيچ گۆشتێك ئەگەر ئەم هەموو كاتە بمێنێتەوە ئەوا رەنگێكي ئەوتۆي نابێت.
هەروەها دەسپێكي خراپبوون لە گۆشتدا بەدرەنگي دهبێت و عەتر و بۆن و تامي بەهارات بە بەرهەمەكە دەبەخشێت.
لەراستيدا هەموو تايبەتمەندي و جوانييەكاني ئەم بەرهەمە خۆراكيانە رێگەخۆشكەرن بۆ شێرپەنجە و بۆ جەستەي مرۆڤ زەرەيان هەيە.
بەڵام چي بكەين؟
تايبەتمەندي ژياني شارنشيني، گۆڕانكاري لە پێكهاتە خۆراكييەكان، داهێناني نوێ لە خۆراكي تازە و نوێ و بەتام و رەنگي جوان بووەتە هۆي زياتر كەڵك وەرگرتن لەم خۆراكانە. پسپۆراني خۆراكي لەسەر ئەم بڕوايەن كە ئەگەر لە دروستكردني سۆسيس و كالباس و هەمبێرگەر لە گۆشتي خاوێن و سالم و رۆني بێ ترانس كەڵك وەربگيرێت، ئەوا خواردنيان دوور لە مەترسييە.
هەروەها نابێ لەمانگێكدا زياتر لە جارێك ئەم خۆراكانە بخوورێن، چونكە بەهۆي جۆري دروستكردن و چەورييەكاني ناوي مەترسي پێكهێناني شێرپەنجەيان لەسەرە. ئەگەر خواردني ئەم بەرهەمە خۆراكيانە بخرێنە ناو بەرنامەي خۆراكي رۆژانە، ئەوا دەبێ هەر لە ئێستاوە نۆرە و سڕەي نەخۆشخانە بگرنەوە.
nrt2