• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 372
  • سێ شەممه 26/9/1392
  • رۆژژمێر :

لە زستاندا گرنگي بەخواردني پرتەقاڵ بدەن

بەهۆي ئەوەي لە وەرزي زستاندا پلەكاني گەرما بەشێوەيەكي بەرچاو دادەبەزێت و بەمەش مرۆڤ بەهۆي دابەزيني پلەكاني گەرماوە مرۆڤ تووشي گەلێك نەخۆشي دەبێت ،هاوكات پزيشكانيش هۆشداري دەدەن لە خواردني پرتەقاڵ بەشێوەي سروشتي ياخود شەربەت تاوەكو بيتە خاوەن تەندروستيەكي باش و لەشت تواناي بەرگەگرتني بۆ نەخۆشييەكان زياد بێت .

• رێژەي لە 85% ي پرتەقاڵ لە ئاو پێكهاتووە .

• لە پرتەقاڵدا رێژەيەكي كەم پلەگەرمۆكەكاني تێدايە .

• دەوڵەمەندە بە ڤيتامين C .

• رێژەيەكي باش لە كانزاكاني پۆتاسيۆم و فۆسفۆر و مەگنسيۆمي تێدايە .

• دەوڵەمەندە بە ريشاڵە سادەكان كە يارمەتي هەرسكردن دەدات .

• رێژەيەكي بەرزي لە زينگ و مس و مەنگەنيزي تێدايە.

• چارەسەرێكي باشە بۆ ئەو نەخۆشيانەي لە زستاندا بڵاوون .

• تواناي بەرگري لەش بەرز دەكاتەوە .

• دەبێتە هۆي دواخستني جرج و لۆجي روخسار.

• بە هۆي ئەوەي كاريگەريەكي ئيجابي لەسەر كرداري هەرسكردن هەيە،بەشێوەيەكي زۆر باش دەبێتە هۆي باشبووني ئارەزووي خواردن .

• رێگري لە نەخۆشييەكاني خوێن دەكات .

• دەبێتە جێگرەوەيەك بۆ بەرگري لەش .

• هێوركەرەوەيەكي باشە بۆ ئەو كەسانەي بەدەست راڕايي و خەمۆكيەوە دەناڵێنن .

SNN – بەشي تەندروستي