• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 422
  • دوو شەممه 18/9/1392
  • رۆژژمێر :

سودە نەزانراوەكاني كولەكە

كولەكە بە بە بنچينەيەكي سەرەكي سيستەمي خۆراكي دادەنرێت،ئەگەر پەرچەيەك لە كولەكە بخۆيت ئەوا 35 يەكەي گەرمۆكەت پێدەدات و هەروەها رێژەي لە 10%ي لەش لە پێويستيەكاني رۆژانەي بۆ ريشاڵە خۆراكييەكان دابي ن دەكات،

هەروەها كولەكە رۆڵێكي گەورەي هەيە لە ئاسانكردني كرداري هەرسكردن و دابەزيني رێژەي شەكر لە خوێن جگە لەوەش كولەكە دەبێتە هۆي دابەزيني رێژەي كۆليسترۆڵ لە خوێندا ،

هەروەها كولەكە رێژەيەكي زۆر لە ڤيتامين AوC تێدايە كە رێگري لە ئۆكساندني كۆليسترۆڵ دەكەن لەناو خوێنبەرەكاندا ، بەپێي توێژينەوە نوێيەكانيش كولەكە دەبێتە هۆي پارێزگاريكردني مرۆڤ لە تووشنەبوون بەنەخۆشي شێرپەنجە بەتايبەت شێرپەنجەي قۆڵۆن و بووني ڤيتامينەكاني AوC يش كەدژە ئۆكسيدێكي چالاكن يارمەتي مرۆڤ دەدات لەتووشنەبوون لە هەموو جۆرەكاني نەخۆشي شێرپەنجە،هاوكات خواردني كولەكە دەبێتە هۆي پاراستني مرۆڤ لە نەخۆشييەكاني دڵبەتايبەت جەڵتە ئەمەش بەهۆي ئەوەي كولەكە لە 10% ي مەگنيزيۆم بۆ لاشە دابين دەكات كە ئەمەش مرۆڤ لە نەخۆشييەكاني دڵ دەپارێزێت ،هەروەها كولەكە يارمەتي نەهێشتني ترشە چەوريەكان دەدات كە زۆربوونيان دەبێتە هۆي جەڵتەي دڵ .

SNN – بەشي تەندروستي