به‌وريايي ددان بشۆن
ڕۆژانه دووجار شوشتني ددانه‌كان ده‌بێته هۆكاري دوورخستنه‌وه‌ي مرۆڤه‌كان له‌مه‌ترسيي تووشبوونيان به‌ئيفليجي‌و خورپه‌ي دڵ.
به‌گوێره‌ي هه‌واڵێكي ڕۆژنامه‌ي بوگيوني توركي، شاره‌زاياني ئه‌مريكا تاقيكردنه‌وه‌يه‌كيان له‌سه‌ر (420) كه‌سي پێگه‌يشتوو ئه‌نجامداو ئاشكرايانكرد، شوشتني ده‌م‌و ددان به‌شێوه‌ي ناڕێك ده‌بێته هۆي خوێنهاتن له‌گۆشتي ددانه‌كه، به‌و هۆيه‌شه‌وه (700) جۆر به‌كتريا ده‌چنه ناو خوێنه‌كه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا مرۆڤ ڕووبه‌ڕووي مه‌ترسي تووشبوون به‌نه‌خۆشييه‌كاني ئيفليجي‌و خورپه‌ي دڵ ده‌كاته‌وه.
ڕۆژانه دووجار شوشتني ددانه‌كان ده‌بێته هۆكاري دوورخستنه‌وه‌ي مرۆڤه‌كان له‌مه‌ترسيي تووشبوونيان به‌ئيفليجي‌و خورپه‌ي دڵ.
به‌وته‌ي شاره‌زايان، به‌ناڕێك شوشتني ددان ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستبووني پلاك له‌سه‌ر ددانه‌كان‌و په‌رته‌وازه‌بووني ده‌ماره‌كان، ئه‌و نه‌خۆشييانه‌ش له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبووني كاتدا به‌ره‌و زيادبوون ده‌چن.
شاره‌زاياني ئه‌مريكا ده‌ڵێن:"پێويسته ڕۆژانه به‌شێوه‌يه‌كي ڕێك‌وپێك دووجار ددانه‌كان بشۆردرێن، بۆ ئه‌وه‌ي مرۆڤ دووربێت له‌نه‌خۆشييه‌كاني خورپه‌ي دڵ‌و ئيفليجي‌و چه‌ندين نه‌خۆشيي ديكه‌ي مه‌ترسيدار".
ڕاديۆ ناوخۆ