سودهكاني خۆخ
بۆ سارێژكردني كێشەكاني عەسەبي، دێمكراوەي گوڵي دارە خۆخ بەكار بێنن.
قۆخ بۆ ئاسايي كردنەوەي ميزكردن بەسوودە. گۆشتەكەي بەئاساني هەرس دەبێت. ترشي كهمه و مادەي شهكر و نيشاستەكەي بە ئاساني هەرس دەبێت و گەدە زۆر بە ئاسايي وەري دەگرێت و هەرس كردني خۆراكي ديكەش ئاسانتر دەكات.
خۆخ ڤيتامينێكي زۆري لەناو دايە. ڤيتامين (B1) و (B2) و (B) و (C) و بە تايبەت ڤيتامين (A) لەناو دايە. ئەم ڤيتامينانە بە زۆري لەناو پێستەكەي دان و هەربۆيەش دەبێ خۆخ بە پێستەوە بخورێـت. تەنانەت ئەگەر پێستەكەي رەقيش بێت، ئەوا خۆخ بە پێستەوە بخۆن.
گشت ئەو كەسانەي كە سەلامەتن ئەوا دەتوانن خۆخ بخۆن. ئەو كەسانەي كە تووشي نەخۆشي ريخۆڵە بوون، ئەوا لە خواردني پێستي خۆخ خۆيان بپارێزن. منداڵەكان و بەساڵداچوان دەتوانن بەشێًوەي كوڵاو خۆخ بخۆن.
ئەو كەسانەي كە تووشي نەخۆشي شەكرە بوون، خۆيان لە خواردني بپارێزن، چونكە خۆخ پره لە مادەي شهكره.
خۆخ خواردنێكي باشه بۆ قەڵەوەكان، چونكە گەرمۆكەيەكي كەمي هەيە. ئەو كەسانەي كە تووشي نەخۆشي گورچيلە بوون، پێشناري خواردني خۆخيان پێدەكەين، چونكە خۆخ ميزكردن ئاسانتر دەكات.
چ خۆخێك هەڵبژێرين؟
خۆخ دەبێ بە باشي بگات، خۆخي سەوز و نەگەيشتوو بۆ ريخۆڵەكان خراپە و دەبنە هۆي سكچوون. خۆخ كە زۆر بگات و پهڵهي قاوەيي لەسەر بێت ئەوه دهگهيهنێت كه تايبەتمەندي خۆراكي لەدەست داوە و روو بە خراپ بوونە.
س. چ