• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 740
  • پێنج شەممه 28/6/1392
  • رۆژژمێر :

بۆنكردني گوڵي سوور و سوودەكاني

   كاتێك باسي گوڵ دەكرێت بەبێ‌ ئەوەي بزاني ماناو سودي چييە؟ يەكسەر گوڵي سوورت دێتە بەرچاو، چونكە گوڵي سوور بۆ زۆر بۆنەو ئاهەنگەكان سوودي لێوەردەگرێت و ئەوە رەنگە واي كردووە كە سەرنجي كەسي بەرامبەر بۆ لاي خۆي رابكێشێت.

*ـ گوڵي سوور دارێكي بچووكە كە گوڵي سوور دەدات و تەنانەت دڕكيشي هەيە؟ جۆرە بۆندارەكەي ناوي گوڵي محەمەدي يان گوڵي گوڵاوە. تايبەتمەندي زۆري هەيە و گرنگترينيان چارەسەر كردني قەبزييە. گوڵي سوور بۆ چارەسەري خەم و خەمۆكي و دووركردني تووڕەيي بەسوودە.

*ـ گوڵاو لە گوڵي محەمەدي و عەتريش لە گوڵي سوور دەگيرێت.  گوڵاو سرووشتێكي گەرم و ساردي هەيە، بەڵام زياتر بەرەو ساردي دەچێت و هەر بۆيەش زۆر كەس گوڵاو بە سروشتي ساردەوە دەناسن. هەروەها لە تايبەتمەندي ديكەي گوڵاو دەتوانين باس لەمانە بكەين.

گوڵي سوور دارێكي بچووكە كە گوڵي سوور دەدات و تەنانەت دڕكيشي هەيە؟ جۆرە بۆندارەكەي ناوي گوڵي محەمەدي يان گوڵي گوڵاوە.

*ـ پەنجا گڕام لە گوڵاو بۆ بەهێزكردني دڵ و گەدە كەڵكي لێوەردەگيرێت و بۆ چارەسەري نەخۆشي سينگ بە سوودە و ژاني گەدە و ريخۆڵەكان و دڵ كەم دەكاتەوە.

*ـ بۆ چارەسەري بێ ئيشتيايي بەسوودە و دواي بەڕۆژووبوون يان رێجيمي خۆراكي، رۆژانە نەختێك گوڵاو لەگەڵ نەختێك هەنگوين تێكەڵ بكەن و بيخۆن.

*ـ بۆنكردني گوڵي سوور بۆ ژانەسەر و چاوئێشە بەسوودە.

 رووبەرنيت/