سوود و زيانه‌كاني چا
له توێژينه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت چا يه‌كێكه له خواردنه‌وه به‌سووده‌كان بۆ مرۆڤ و كۆمه‌ڵێك سوودي هه‌يه كه پێويسته بزانرێت، ئه‌وانيش بريتين له‌مانه‌ي خواره‌وه:
-ڕێژه‌ي كۆليسترۆڵ له له‌شدا كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ري تووشبوون به نه‌خۆشييه‌كاني په‌يوه‌ست به‌و مادده‌يه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه.
-په‌ستاني خوێن داده‌به‌زێنێت و ناهێڵێت له ڕێژه‌ي ئاسايي به‌رزببێته‌وه.
هه‌روه‌ها چا تووشي نيگه‌راني ده‌رووني و هه‌وكردني ديواري گه‌ده‌ت ده‌كات بۆيه پێويسته ئاگات له خواردنه‌وه‌ي بێت و ڕۆژانه چاي ڕوون بخۆيته‌وه و ئالووده نه‌بيت، يان ده‌توانيت چاي سه‌وز بخۆيته‌وه چونكه هه‌ندێك سووده زياتري هه‌يه له چاي ڕه‌ش و ته‌ندرووستتره.
-ئه‌گه‌ري تووشبوون به جه‌ڵته و سه‌كته و نه‌خۆشييه‌كاني تري دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
-ده‌تپارێزێت له شێرپه‌نجه و سيسته‌مي به‌رگري به‌هێزده‌كات بۆئه‌وه‌ي نه‌خۆشي ڕووت تێنه‌كات.
-يارمه‌تي كرداري هه‌رس ده‌دات و به‌شێوه‌يه‌كي باشتر سوود له خواردنه‌كان وه‌رده‌گريت.
به‌ڵام پێويسته ئاگات له خواردنه‌وه‌ي چا بێت و زۆر نه‌خۆيته‌وه چونكه مادده‌ي (تانينس)ي تێدايه كه وه‌رگرتني ئاسن له خواردن كه‌مده‌كاته‌وه و به‌و شێوه‌يه‌ش خوێنت كه‌م ده‌بێت، مانه‌وه‌ي كيسي چا له‌ناو ئاوي گه‌رم ئه‌و مادده‌يه زياد ده‌كات و ده‌توانيت ئاوي ليمۆ بكه‌يته ناو چاكه‌وه بۆ نه‌هێشتني كاريگه‌ري ئه‌و مادده‌يه.
هه‌روه‌ها چا تووشي نيگه‌راني ده‌رووني و هه‌وكردني ديواري گه‌ده‌ت ده‌كات بۆيه پێويسته ئاگات له خواردنه‌وه‌ي بێت و ڕۆژانه چاي ڕوون بخۆيته‌وه و ئالووده نه‌بيت، يان ده‌توانيت چاي سه‌وز بخۆيته‌وه چونكه هه‌ندێك سووده زياتري هه‌يه له چاي ڕه‌ش و ته‌ندرووستتره.
به شی ته‌ندروستي
SNNC