په‌تاته‌ي سوركراو زيان به كۆرپه‌له ده‌گه‌يه‌نێت
توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێ ده‌ريخستووه، خواردني په‌تاته‌ي سوره‌وه‌كراو له‌كاتي سكپڕيدا پێده‌چێت زياني زۆر به كۆرپه‌له بگه‌يه‌نێت,
توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، خواردني زۆري په‌تاته و پسكيت له‌كاتي سكپڕيدا، وا له كۆرپه‌له ده‌كات له‌كاتي منداڵبووندا كێشي له كێشي حاڵه‌تي ئاسايي كه‌متر بێت.
ئه‌و ژنانه‌ي رێژه‌يه‌كي زۆري ئه‌كريلاميديان هه‌يه، كه له خوارده‌مه‌نييه باوه‌كان و قاوه‌دا هه‌يه، قه‌باره‌ي سه‌ري منداڵه‌كانيان له ئاسايي كه‌متره,.
توێژه‌ران باسيان له‌وه‌ش كردووه، كه‌ميي كێش چه‌ند كێشه‌يه‌كي تريش له قۆناغه‌كاني سه‌ره‌تاي ته‌مه‌ندا دروستده‌كات، وه‌ك كورتي باڵا و نه‌خۆشييه‌كاني دڵ و جۆري دووه‌مي شه‌كره و پوكانه‌وه‌ي ئێسك.
به وته‌ي توێژه‌ران، كاريگه‌ريي ئه‌كريلاميد له‌سه‌ر كێشي منداڵ، هه‌مان كاريگه‌ريي جگه‌ره كێشانه,ئه‌كريلاميد مادده‌يه‌كي كيمياوييه و به‌شێوه‌ي سروشتي له خواردندا به‌رهه‌مدێت، چ ئه‌وانه‌ي له ماڵه‌وه ئاماده ده‌كرێن و چ ئه‌وانه‌شي به شێوه‌ي پيشه‌سازي به‌رهه‌مدێن، وه‌ك چپسي په‌تاته و نان و قاوه.
توێژه‌ران باسيان له‌وه‌ش كردووه، كه‌ميي كێش چه‌ند كێشه‌يه‌كي تريش له قۆناغه‌كاني سه‌ره‌تاي ته‌مه‌ندا دروستده‌كات، وه‌ك كورتي باڵا و نه‌خۆشييه‌كاني دڵ و جۆري دووه‌مي شه‌كره و پوكانه‌وه‌ي ئێسك.
توێژه‌ران له 2006وه تا 2010 سيسته‌مي خۆراكي هه‌زار و 100 ژني سكپڕيان له دانيمارك و به‌ريتانيا و يۆنان و نه‌رويج و ئيسپانيا پشكني، له شێوازي خواردني دووباره‌ي دايكانيشيان پرسي و بۆيان ده‌ركه‌وت، ئه‌و دايكانه‌ي خواردني ده‌وڵه‌مه‌ند به ئه‌كريلاميديان خواردووه، منداڵه‌كانيان بچوكترن له‌و دايكانه‌ي كه‌متريان خواردووه، بۆيه ئامۆژگاري دايكانيان كرد، هه‌وڵبده‌ن سيسته‌مي خۆراكيان بگۆڕن و خۆيان له زۆر خواردني ئه‌و خوارده‌مه‌نييانه بپارێز.
سايتي مديايي هەولێر