• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 448
  • سێ شەممه 12/6/1392
  • رۆژژمێر :

تەقاندني مل دەبێتە هۆي سەكتەي دەماغ

پسپۆڕە پزيشكييەكان هۆشياري دەدەن كە تەقاندني مل بەمەبەستي كەمكردنەوەي ئازار لەوانەيە زۆر زيانبەخشتر بێت لەسوودەكاني‌و ئەگەري لێداني سەكتەي دەماغي لێدەكرێت.

بەپێي وتەي ئەو پسپۆڕانە تەقاندني مل چارەسەرێكي گونجاو نييە بۆ كەمكردنەوەي ئازار‌و لەكۆي هەر سێ كەسێك دوو كەس بەهۆي تەقاندني ملەوە تووشي زيان دەبن لەيەكێك لەقۆناغەكاني ژيانياندا.

جياواز لەتێڕوانيني پزيشكە پسپۆڕەكان كە پێيانوايە تەقاندني مل يارمەتيدەرە بۆ كەمكردنەوەي فشاري خوێن ‌و كەمكردنەوەي ئازاري مل، توێژينەوەيەكي نوێ‌ ئاشكراي كردووە كە تەقاندني مل نەريتێكي زيانبەخشە‌و دەبێت ئاگاداري بيت.

پسپۆڕە پزيشكييەكان هۆشياري دەدەن كە تەقاندني مل بەمەبەستي كەمكردنەوەي ئازار لەوانەيە زۆر زيانبەخشتر بێت لەسوودەكاني‌و ئەگەري لێداني سەكتەي دەماغي لێدەكرێت.

ئۆكۆنيل، مامۆستاي زانكۆي برونل‌و پسپۆڕِ لەبواري چارەسەري سروشتي، رايگەياندووە: ”‌تەقاندني مل كاريگەري مەترسيداري هەيە لەسەر مێشك ‌و سوڕي خوێن”‌. ئەو پسپۆڕە باسي لەوەشكردووە، كە ئەم رێگايە بۆ كەمكردنەوەي ئازار شياو نييە‌و پێويستە بەهيچ شێوەيەك رێنمايي هاوڵاتيان نەكرێت بەئەنجامداني.

بەپێي توێژينەوەكە لەكاتي بووني ئازاري ملدا چەند شێوازێكي ديكەي چارەسەري هەيە دەتوانرێت لەبەرچاو بگيرێت لەجياتي بەكاربهێنرێت، لەوانە شێلاني هێواش‌و نەرم‌و مەشقي وەرزشي كە هەمان رۆڵێ‌ كەمكردنەوەي ئازاريان هەيە، بەبێ ئەوەي جێي مەترسي بن‌و سودي تەندروستيشان بۆ لەش هەيە.

ئاژانسي هەوالي نها 24