• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 577
  • هەینی 8/6/1392
  • رۆژژمێر :

خورما دەرماني هەموو سەردەمەكانە

خورما بەهۆي زۆري ماددە كانزايەكان تێدا سودێكي زۆر باشي بۆ تەندروستي هەيە‌و ئەوەش واي كردوە لەمێژوودا بۆ چارەسەركردني چەندين نەخۆشي بەكاربهێنرێت.

ئەگەر باس لەسوودەكاني خورما بكرێت بێگومان لەژماردن نايەت، لێرەدا تەنها (12) خاڵ لەسوودەكاني خورما دەخەينە روو:

1- بەهۆي زۆري ڤيتامين (A) لەخورمادا يارمەتيەكي باشي شەوكوێري دەدات بۆ چاكبوونەوە .

2- رۆڵێكي گرنگ دەگێڕێت بۆ هێوركردنەوەي مێشك‌و دەروون .

3- بەهوي بووني ڤيتامين (B1) لەخورمادا يارمەتي بەهێز كردني ماسولكەو دەمارەكان دەدات .

4- ڤيتامين (B2)ي تێدايە، ئەم ماددەيەش يارمەتي چالاك بووني جگەر دەدات‌و بۆ ئەو نەخۆشانە بەسودە كە نەخۆشي جگەرو زراويان هەيە.

5- بەهۆي بووني ماددەي فسفۆرەوە يارمەتيەكي باشي چالاكيە سێكسيەكان دەدات‌و لاوازي سيكسي كەم دەكاتەوە.

6- بۆ ئەو كەسانە بەسودە كە رێژەي خوێنيان نزمە و ياخود سستي ريخۆڵەڵەو گرفتي هەزم كردنيان هەيە چونكە مادەي ئاسني تێدايە .

خورما بەهۆي زۆري ماددە كانزايەكان تێدا سودێكي زۆر باشي بۆ تەندروستي هەيە‌و ئەوەش واي كردوە لەمێژوودا بۆ چارەسەركردني چەندين نەخۆشي بەكاربهێنرێت.

7- رۆڵێكي كاريگەري هەيە بۆ دەرداني ئەو ماددە زيانبەخشانەي كە لە لەشدا كۆبوونەتەوە بەهەر هۆيەكەوەبێت.

8 - گرنگي خورما لەوەدايە گەدە ئامادە دەكات بۆ وەرگرتني خواردن‌و هەرسكردن چالاك‌و بەهێز دەكات هۆكارێكيشە بۆ نەهێشتني قەبزي .

9 - خورما چەندين ماددەي سودبەخشي كانزايي تێدايە وەك بورون‌و كاليسيۆم‌و كوبالد‌و مس‌و فلور‌و مەگنيسيۆم‌و پۆتاسيۆم‌و فسفۆر‌و سوديۆم‌و توتيا‌و فلۆر‌و چەندين جۆر ڤيتامين، ئەم ماددانەش بۆ بەهێزكردني ددانەكان بەسودەو رێگري لەكلۆربووني دەگرێت .

10- بۆ جۆرەكاني شێرپەنجە بەسودە‌و بەرگريەكي باشيش دەكات بۆ رێگرتن لەچەندين نەخۆشي مەترسيدار .

11- چارەسەرێكي باشە بۆ راگرتني هاوسەنگي كێش .

12 - بۆ تەنگە نەفەسي‌و تێكچوني هەناسەدان بەسودە.

 

تەندروستي گشتيnrt2

باخچه