که‌ى خه‌ونه‌کانمان بيرده‌که‌وێته‌وه؟
ده‌رکه‌وتوه شه‌پۆله‌کاني مێشک رۆڵي گرنگ ده‌گێڕن له‌دياريکردني هۆکاري بيرهێنانه‌وه‌ي خه‌ونه‌کان کاتێک بيرمان ده‌چێته‌وه، ئه‌وه‌ش رون بۆته‌وه ئه‌وکه‌سانه‌ي خه‌ونه‌کانيان به‌باشي بيرده‌که‌وێته‌وه له‌کاتي بانگکردنياندا چ له‌کاتي خه‌وتن يان له‌ئاگاييدا زۆر به‌باشي گوێيان له‌ناوي خۆيان ده‌بێت.
سايتي جه‌زيره بڵاويکردۆته‌وه، گروپێک توێژه‌ري فه‌ره‌نسي هه‌ستاون به‌ئه‌نجامداني توێژينه‌وه‌يه‌ک سه‌باره‌ت به‌هۆکاري بيرکه‌وتنه‌وه‌ي خه‌ون لاي هه‌ندێک‌و بيرچونه‌وه‌ي لاي هه‌ندێکي تر، ده‌رئه‌نجامه‌کاني له‌گۆڤاري سنوري ده‌رونزاني بڵاوکراوه‌ته‌وه.
به‌شداربواني توێژينه‌وه‌که دابه‌شکراون بۆ دوو گروپ، گروپێکيان ئه‌وانه‌بون خه‌ونه‌کانيان بيرده‌که‌وته‌وه، گروپێکيان ئه‌وانه‌بون جارێک يان دوو جار له‌مانگێکدا ده‌يانتواني خه‌ونه‌کانيان بيربکه‌وێته‌وه، توێژه‌ران هه‌ستان به‌پێوانه‌کردني شه‌پۆله‌کاني مێشکي ئه‌و دوو گروپه له‌کاتي خه‌وتن‌و کاتي به‌ئاگاييدا، پێوانه‌کردنه که له‌ڕێگه‌ي بانگکردني که‌سه‌که‌وه بوه کاتێک له‌خه‌ودابوه‌و کاتێک له‌خه‌وهه‌ستاوه.
ده‌رکه‌وتوه شه‌پۆله‌کاني مێشک رۆڵي گرنگ ده‌گێڕن له‌دياريکردني هۆکاري بيرهێنانه‌وه‌ي خه‌ونه‌کان کاتێک بيرمان ده‌چێته‌وه، ئه‌وه‌ش رون بۆته‌وه ئه‌وکه‌سانه‌ي خه‌ونه‌کانيان به‌باشي بيرده‌که‌وێته‌وه له‌کاتي بانگکردنياندا چ له‌کاتي خه‌وتن يان له‌ئاگاييدا زۆر به‌باشي گوێيان له‌ناوي خۆيان ده‌بێت.
چه‌ند ده‌رئه‌نجامێکي هاوشێوه له‌چالاکي مێشکياندا ده‌رکه‌وتوه کاتێک گوێيان له‌شه‌پۆلي ده‌نگي ناوي خۆيان ده‌بێت به‌ده‌نگێکي نزم که له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، به‌ڵام شه‌پۆلي مێشک «ئه‌لفا» هه‌ميشه لاي ئه‌و که‌سانه‌ي خه‌ونه‌کانيان به‌باشي بيرکه‌وتۆته‌وه ژماره‌يه‌کي زياتري تۆمارکردوه.
توێژه‌ران هه‌ستيان به‌سه‌رسوڕماني کردوه کاتێک جياوازييان به‌ديکردوه له‌کاتي به‌ئاگابوندا له‌نێوان ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه‌يه‌دا، ئه‌و جياوازيه کاردانه‌وه‌و رۆڵي کاريگه‌ري هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ي خه‌ونه‌کانيان بيرده‌که‌وێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ي بيريان ناکه‌وێته‌وه.
ئاماژه‌يان به‌وه‌داوه شه‌پۆلي ئه‌لفا زياتر بوه لاي ئه‌و که‌سانه‌ي گوێيان له‌ده‌نگي خۆيان بوه له‌کاتي خه‌وتندا، به‌ڵام لاي ئه‌و که‌سانه‌ي خه‌ونه‌کانيان بير که‌وتۆته‌وه زياتربوه ئه‌وه‌ش وايکردوه له‌خه‌و هه‌ستن.
توێژينه‌وه‌که رونيکردۆته‌وه ئه‌وانه‌ي خه‌ونه‌کانيان بيرده‌که‌وته‌وه شه‌وانه چه‌ندجارێک خه‌به‌ريان ده‌بێته‌وه، ماناي ئه‌وه‌يه ئه‌و که‌سانه وه‌ڵامدانه‌وه‌يان بۆ هه‌موو کاريگه‌ريه‌ک هه‌يه.
هاوڵاتي