سوده نه‌زانراوه‌كاني شه‌ربه‌تي گێزه‌ر
شه‌ربه‌تي گێزه‌ر يه‌كێكه له‌و شه‌ربه‌تانه‌ي كه زۆرترين كه‌س حه‌ز به خواردنه‌وه‌ي ده‌كه‌ن وسودێكي گه‌وره‌ي بۆ مرۆڤ هه‌يه،
ئه‌گه‌ر رۆژانه شه‌ربه‌تي گێزه‌ر بۆ سيسته‌مي خۆراكيت زياد بكه‌يت ئه‌وا ته‌ندروستيه‌كي باشت ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ي ئه‌و شه‌ربه‌ته بڕێكي باش بيتاكارۆتيني تێدايه كه ئه‌م مادده‌يه‌ش يه‌كێكه له ره‌نگه به‌ناوبانگه‌كان كارده‌كات وه‌ك دژه ئۆكسيد و به‌رگري له‌ش له دژي نه‌خۆشي شێرپه‌نجه و نه‌خۆشييه‌كاني تر زياد ده‌كات،توێژه‌ره‌وانيش ته‌ئكيد له‌وه ده‌كه‌نه‌وه خواردنه‌وه‌ي يه‌ك كوپ شه‌ربه‌تي گێزه‌ر بڕي 20 گرام له فيتامين Aده‌به‌خشێت به مرۆڤ كه ئه‌و فيتامينه يارمه‌تي گه‌شه‌ي پێست و پاراستني چاو ده‌دات،جگه له‌وه‌ش بڕێكي باش له كانزاكاني وه‌ك كاليسيۆم و مس و فۆسفۆر و پۆتاسيۆم و مه‌گنيزيۆم و ئاسني تێدايه ،هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت گێزه‌ر وه‌ك ميوه بخۆيت كه سودي هه‌يه بۆ پاككردنه‌وه‌ي ناو سك .
ئه‌گه‌ر رۆژانه شه‌ربه‌تي گێزه‌ر بۆ سيسته‌مي خۆراكيت زياد بكه‌يت ئه‌وا ته‌ندروستيه‌كي باشت ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ي ئه‌و شه‌ربه‌ته بڕێكي باش بيتاكارۆتيني تێدايه كه ئه‌م مادده‌يه‌ش يه‌كێكه له ره‌نگه به‌ناوبانگه‌كان كارده‌كات وه‌ك دژه ئۆكسيد و به‌رگري له‌ش له دژي نه‌خۆشي شێرپه‌نجه و نه‌خۆشييه‌كاني تر زياد ده‌كات.
- ســـوده‌كاني شه‌ربه‌تي گێزه‌ر
• بۆ خۆلاوازكردن:
بۆ ئه‌وه‌ي بتوانيت خۆت لاواز بكه‌يت و كێشي زياده‌ي له‌شت دابه‌زێنيت ئه‌وا پێويسته گێزه‌ر له پاڵ سيسته‌مێكي خۆراكي هاوتادا به‌كاربهێنيت،بۆيه باش‌ترين رێگه بۆ خۆ لاوازكردن نابێت ته‌نها پشت به‌شه‌ربه‌تي گێزه‌ر ببه‌سرێت به‌ڵكو له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تي تردا تێكه‌ڵ بكرێت،نمونه وه‌ك شه‌ربه‌تي سپێناخ و چه‌وه‌نده‌ر يان ليمۆ.
• بۆ بينين:
له‌به‌رئه‌وه‌ي گێزه‌ر بڕێكي باش له فيتامين و كانزاكاني تێدايه و له ديارترين خۆراكه كه يارمه‌تي و پارێزگاري له چاو ده‌كات،له‌به‌رئه‌وه‌ي بڕێكي باش له بيتاكارۆتيني تێدايه و به ئاساني ده‌گۆڕێت بۆ فيتامين A بۆيه پێويسته رۆژانه دوو كوپ شه‌ربه‌تي گێزه‌ر له به‌يانيان و ئێواراندا بۆ پارێزگاري له چاو بخۆيته‌وه و ئاگاداربه نابێت زياده‌رۆي له خواردنه‌وه‌ي بكرێت چونكه بيتاكارۆتين له شه‌ربه‌تدا 10 ئه‌وه‌نده‌ي خۆي زياد ده‌بێت .
• بۆ روخسار وپێست:
له‌به‌رئه‌وه‌ي شه‌ربه‌تي گێزه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده به فيتامين A ي كه پێويسته بۆ گه‌شه‌كردني ئه‌نسجه‌ي لاشه كه ئه‌و فيتامينه به شێوه‌ي بيتاكارۆتين ده‌رده‌كه‌وێت،رۆژانه خواردنه‌وه‌ي شه‌ربه‌تي گێزه‌ر وا ده‌كات كه مرۆڤ پێويستي به كه‌ره‌سته جوانكاريه‌كان نه‌بێت ،له‌به‌رئه‌وه‌ي فيتامين A دژه ئۆكسيديكي باشه و كارده‌كات بۆ دواخستني لۆجبوني پێست له‌به‌رئه‌وه‌ي شه‌ربه‌تي گێزه‌ر پۆتاسيۆمي تێدايه و كه‌مي پۆتاسيۆميش ده‌بێته هۆي وشكبووني پێست و دروستبووني زيبكه بۆ ئه‌وه‌ي توشي ئه‌م حاڵه‌ته نه‌بيت ئه‌وا پێويسته به‌شێوه‌يه‌كي رێكخراو رۆژانه شه‌ربه‌تي گێزه‌ر 3 جار بخۆيت كه سودێكي گه‌وره‌ي ده‌بێت بۆ مرۆڤ.
• بۆ قــژ:
له‌به‌رئه‌وه‌ي بيتاكارۆتين ده‌گۆڕێت بۆ فيتامينA و له شه‌ربه‌تي گێزه‌ر و پرته‌قاڵدا هه‌يه،كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆي پێداني خۆراك به قژ و به‌هێزكردني قژ و رێگري له‌وشكبووني قژ ،جگه له‌وه‌ش ده‌بێته هۆي زيادكردني ئۆكسجين له ناو خوێن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆي رێگري له هه‌ڵوه‌ريني قژ.
SNN