راهاتن به شيريني
خوگرتن ناتهندروستي خۆراكي بەتايبەت سيستمى خۆراكي كە بناغەكەي لەسەر شيريني داڕێژراوە، مەترسي جۆراوجۆري بۆ تەندروستي مرۆڤ ههيه.
پسپۆڕان خوو گرتن بە شيرنەمەني زۆر بە مەترسيدار دەزانن و ئاماژه بهوه دهدهن كە خۆ دوورخستنەوە لە خوگرتن بە شيرنەمەني دژوارتره لە وازهێنان لە جگەرە و ماددە هۆشبەرەكان.
خوگرتن ناتهندروستي خۆراكي بەتايبەت سيستمى خۆراكي كە بناغەكەي لەسەر شيريني داڕێژراوە، مەترسي جۆراوجۆري بۆ تەندروستي مرۆڤ ههيه.
پسپۆڕاني تەندروستي و پزيشكي زەرەر و زيانەكاني "خوو گرتن بە شيرنەمەني" دهخهڕوو.
بەپێي لێكۆڵينەوەي ئهوان 18%ي خۆراكەكان رادەيەكي زۆر لە شهكريان تێدايه و خواردني ئەم خۆراكانە هيلاكي و ئازاري بەدواوەيە بە جۆرێك كە تواناي كەم كردنەوەي كێشيان لەدەست دەدەن.
بەپێي ئەم راپۆرتە خوو گرتن بە شيرنەمەني بۆ نموونە خوو گرتن بە خواردنەوە گازدارەكانە. لە خووگرتن بە خواردنەوە گازدارەكان كە نەخۆشەكان بەردەوام مەوادي شهكري و كافييني دەخۆن، هەست كردن بە هيلاكى نيشانەيەكي ئەم نەخۆشيەيە. گۆڕيني خوگرتنى خۆراكي، وەرزش و خەو بە رادەي پێويست باشترين رێگەچارەي خووگرتن بە شيرنەمەنييەكانە.
جۆري ديكەي خووگرتن بە شيرنەمەني لە ئارادايە كە پەيوەندي بە خەمۆكي ئافرەتانەوە هەيە كە لەگەڵ سووڕي مانگانە دەست پێدەكات، بە پشكنيني هۆرمۆني دياري ناكرێت و تەنيا لە كاتێكدا بەديار دەكەوێت كە بارودۆخي نيگەراني بەوپەڕي خۆي دەگات.
خواردني خۆراكي ناتهندروستي پێكهاتوو لە خۆاردنە شيرنەمەنييەكان مەترسي تەندروستي جۆراوجۆري بەدواوەيە.
ماڵپەڕي NRT TV 2