مزگه‌وتي دوو مناره‌ي سه‌قز
مزگه‌وتي دوو مناره‌ي يه‌کێک له ئاسه‌واره مێژووييه‌کاني شاري سه‌قز له خۆرئاواي ئێرانه . ئه‌م مزگه‌وته له شه‌قامي ئيمام خۆمه‌يني ، له به‌شي کۆنينه‌ي شاري سه‌قزه . ميژووي درۆست بووني ئه‌و مزگه‌وته وادياره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتاي ده‌سه‌ڵاتي ئه‌فشاريه‌کان و سه‌ره‌تاي سه‌رده‌مي زه‌نديه . له سه‌ر مزگه‌وته‌که دوو مناره‌ي گه‌وره هه‌ن که به‌م بۆنه‌وه ناويان ناوه مزگه‌وتي دوو مناره .
مزگه‌وتي دوو مناره له گۆندي ناو قه‌ڵا و له داوێن ته‌په‌ێيکي مێژووييه به نێو " نارين قه‌ڵا " و تا چه‌ن ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئاسه‌واري قه‌ڵاێيکي کۆن ژوورتر له مزگه‌وت ديار بوو . ئه‌م مزگه‌وته دوو مناره‌ي گه‌وره‌ي هه‌يه که به خشت درۆست کراوه و کۆتايي ئه‌و منارانه به شه‌ش ستووني ئۆستوانه‌يي ده‌گاته سه‌قف . مناره‌کان جوانکاري له سه‌ر کراوه و کاشي کاريه به شێوه‌ێي که نه‌قش و نيگاري مناره خۆرهه‌ڵاتيه‌کان له گه‌ڵ مناره خۆرئاواييه‌کان جيايه . گۆمان ئه‌کرێ که به بۆنه‌ي جياوازي کاتي درۆست کردن يان ڕۆخاني يه‌کێکيان و درۆست کردني دووباره‌وه جياواز بن ، له نێو مناره‌کاندا پله‌کانێکي گرد هه‌يه که بانگ وێژ له‌و پله‌کانانه‌وه چوه‌ته سه‌ر و بانگي گۆتوه . لێکۆڵينه‌وه مێژوويه‌کان له سه‌ر ئه‌و مزگه‌وته نيشان ئه‌دات که بنه‌ماي سه‌رتايي ئه‌و مزگه‌وته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مي سه‌فه‌ويه‌کان که له سه‌رده‌مي زه‌نديه و قاجاڕه‌کاندا نوێ کراوه‌ته‌وه .
مزگه‌وتي دوو مناره‌ي يه‌کێک له ئاسه‌واره مێژووييه‌کاني شاري سه‌قز له خۆرئاواي ئێرانه . ئه‌م مزگه‌وته له شه‌قامي ئيمام خۆمه‌يني ، له به‌شي کۆنينه‌ي شاري سه‌قزه . ميژووي درۆست بووني ئه‌و مزگه‌وته وادياره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتاي ده‌سه‌ڵاتي ئه‌فشاريه‌کان و سه‌ره‌تاي سه‌رده‌مي زه‌نديه . له سه‌ر مزگه‌وته‌که دوو مناره‌ي گه‌وره هه‌ن که به‌م بۆنه‌وه ناويان ناوه مزگه‌وتي دوو مناره .
که‌ره‌سته‌ي به کارهێنراو له درۆست کردني ئه‌و مزگه‌وته‌دا بريتين له خشتي خام ، مه‌لاتي گڵ ، به‌ردي نه‌تاشراو و چێو .
وادياره که حه‌وزخانه‌ي مزگه‌وت که گۆمه‌زێيک به سه‌ريه‌وه‌يه و جێگاي ده‌س نوێژ گرتني نوێژه‌ره‌کانه که کۆنتر له‌م مزگه‌وته يه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مي سه‌فه‌ويه‌کان .
ئه‌م مزگه‌وته خاوه‌ني شبستانێکه به چوار کۆڵه‌که‌ي گه‌وره‌ي چێوي به نيشانه‌ي چوار خه‌ليفه‌ي پێغه‌مبه‌ر (د. خ ) . شه‌بستاني مزگه‌وت نزيکه‌ي 130 مه‌تري چوار گۆشه و له گۆشه‌ي باکووڕه‌وه به‌ره‌و ڕووي قيبله سێ په‌نجه‌ره‌يه که نێوانيه‌که‌يان مێحرابي مزگه‌وته‌که‌يه و به ويست و ئيراده‌ي کارناساني ميراتي کلتووري به شێوه‌ي کۆن درۆست کراوه‌ته‌وه . له نێو شه‌بستانه‌که‌دا سه‌کۆێيک به ئه‌ندازه‌ي دوو سێيکي باشووري ئه‌و شبستانه‌ي مزگه‌وت هه‌يه که جێگاي ده‌رس و باس و گۆفتۆگۆ و پشووداني ڕێبواران بوه . وێنه‌ي ئه‌م جۆره سه‌کوانه له مزگه‌وته کۆنه‌کاني سه‌قز ده‌که‌وێته به‌رچاو . بۆ نموونه مزگه‌وتي مه‌ولاناوا ، مزگه‌وتي حه‌زره‌تي شێخ حه‌سه‌ني مه‌ولانا ئاواييه له زانايان و خواناساني سه‌رده‌مي زه‌نديه ئه‌توانين له‌م ڕيزه بژمێرين . له گۆشه‌ي باکووري خۆرئاواوه ، هێوانێکي کۆڵه‌که دار بۆ نوێژ خوێندني هاوين درۆست کراوه . درگا و ديواره‌کاني مزگه‌وت له جۆري کاشي سابونه‌کي به شکڵي داري سه‌رو ( داري ژيان) ، کاري مامۆستا عه‌لي ئيسفه‌هاني بۆ جوانکاري به کار هێنراوه .
هۆ سه‌ره‌کي درۆست بووني ئه‌م مزگه‌وته که‌سێک به ناوي " شێخ حه‌سه‌ن کاکه سوور " بوه . ئه‌ڵبه‌ت بڕێک له بڕواپێکراوان و پياوه به‌ساڵاچوه‌کاني شار پاڵي ئه‌ده‌نه لاي حه‌زره‌تي شێخ حه‌سه‌ني مه‌ولانا ئاوايي . کۆڵه‌که‌کاني نێو مزگه‌وته‌که چوارن که به نيشانه‌ي چوار خه‌ليفه‌ي پێغه‌مبه‌ر (د. خ ) درۆست کراون . پايه‌کاني ئه‌و کۆڵه‌کانه له به‌ردن به‌ڵام کۆڵه‌کاکان خۆيان له چێون .
ده‌روه‌ي مزگه‌وته‌که جێگاي حه‌وز و ده‌س نوێژ خانه‌يه ، ئاوي ئه‌م مزگه‌وته که کارێزێکي کۆن له کانياوێک به ناوي کانياوي "کاني سپي" له پێنج کيلوومه‌تري مزگه‌وت که دواي تێپيڕکردني ڕێگاێيکي دووڕ و درێژ و ڕۆێشتن بۆ حه‌مامي حاجي ساڵح که يه‌کێک له بيناکاني سه‌رده‌مي سه‌فويه‌يه ده‌گاته مزگه‌وت . حه‌وزي مزگه‌وت گۆمه‌زێيکي له خشت به سه‌ره‌وه‌يه که ژووره‌که‌ي گرد و به‌ره‌که‌ي به به‌رد فه‌رش کراوه . ئه‌م مزگه‌وت و حه‌وزخانه له‌م ساڵانه‌ي دواييه‌دا وه‌کوو ئاسه‌واري گه‌لي له ڕێزي ئاسه‌واره نه‌ته‌وه‌ييه‌کاني وڵات ناسراوه .