كه‌مخه‌وي خواردني ژه‌مه‌خۆراكي خێرا زياتر ده‌كات
هاوڵاتي
توێژينه‌وه‌يه‌ك كه له‌لايه‌ن توێژه‌راني زانكۆي كاليفۆرنياي ئه‌مه‌ريكييه‌وه سه‌رپه‌رشتيكراوه، چه‌ند زانيارييه‌كي نوێ‌و مه‌ترسيداري ئاشكراكردوه، سه‌باره‌ت به بێبه‌شبون له‌خه‌وتن‌و كاريگه‌ري له‌سه‌ر خواردنه‌كاني مرۆڤ.
توێژه‌ران ئاماژه‌يان به‌وه‌داوه كه‌مخه‌وتني مرۆڤ له‌شه‌ودا هاني چه‌ند نه‌ريتێكي خراپ‌و ناته‌ندروستي خواردني ده‌دات، وه‌ك په‌نابردن بۆ خواردني خێرا‌و ئاماده‌كراوي ناته‌ندروست.
ئه‌و توێژينه‌وه‌يه به‌چڕي له‌سه‌ر 23 كه‌س ئه‌نجامدراوه، چاودێري ئه‌و ناوچانه‌ي مێشكيان كردون كه به‌رپرسن له‌هه‌ڵبژاردني خواردنه جياوازه‌كان، ده‌رئه‌نجامه‌كان جه‌ختيان له‌وه كردۆته‌وه په‌يوه‌نديه‌كي قوڵ هه‌يه له‌نێوان كه‌مخه‌ويي‌و توشبون به‌نه‌خۆشي قه‌ڵه‌ويدا.
به‌شێوه‌يه‌كي به‌رچاو تێبيني ئه‌وه كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ي چه‌ند كاتژمێرێكي كه‌م ده‌خه‌ون په‌نا بۆ ئه‌و خواردنانه ده‌به‌ن كالۆريان به‌رزه، ئاماژه‌يان به‌وه‌داوه گۆڕاني چالاكييه‌كاني مێشك‌و هه‌ڵبژاردني خواردنه‌كاني په‌يوه‌سته به‌كه‌مخه‌وييه‌وه.
ئه‌وه‌يان بۆ ده‌ركه‌وتوه به‌ده‌ستهێناني كاتي ته‌واو بۆ خه‌وتن هۆكارێكي گرنگه بۆ كۆنترۆڵكردني كێشي مرۆڤ، چونكه ده‌بێته‌هۆي رێكخستني ميكانيزمه‌كاني مێشك.
ده‌رئه‌نجامه‌كاني ئه‌و توێژينه‌وه‌يه له‌گۆڤاري وه‌رزي Nature Communications مانگي ئابي 2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.