• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 182
  • دوو شەممه 28/5/1392
  • رۆژژمێر :

خۆپاراستن لە نەخۆشييەکانى دڵ

 

 نەخۆشي دڵ يەکێکە لە هەرە باوترين ئەو نەخۆشييانەي کە لە جيهاندا بڵاوە ، بێ گوێدانە رەگەز و تەمەن تووشي تاکەکاني کۆمەڵ دەبێت، بەشێوەي جياواز، بە جۆرێک کە هەر نەخۆشييەکي تر پەيوەندي بە خوێنەوە هەبێت، راستەوخۆ پەيوەندي لەگەڵ دڵ دروستدەکات، بەهۆي ئەوەي کە دڵ ئەندامي سەرەکييە بۆ گواستنەوەي خوێن بۆ هەموو بەشەکاني لەش، بەم کردارەش دەوترێت سوڕي گشتي خوێن لە لەشدا.

لێرەدا باس لە چەند خواردنێک دەکەين کە لە نەخۆشيەکاني دڵ بە دوورت دەکات:

1-    سەوزە و ميوەکان:

چەندين توێژينەوە لەمبارەيەوە ئانجامدراوە و دەرکەوتووە کە خواردني سەوزە و ميوە بە گشتي دەبێتەهۆي خۆپاراستن لە نەخۆشييەکاني دڵ، بەتايبەتي سەوزەي برۆکۆلي و کەلەرم، چونکە کۆليسترۆڵي جۆري LDL دەگۆڕن بۆ HDL رێگە لە جاڵدەي دڵ دەگرێت، هەروەها ئەمانە دەبنە هۆي ئەوەي کە نەهێڵن چەوري لە بۆرييەکاني خوێندا کۆ ببێتەوە.

2- ناني سپي ياخود ناني جۆ :

ئايا دەزانيت کە ئەگەر ئەو نانەي دەيخۆيت کە ناني سپي پێ دەڵێن واتە (نانێک کە بە ئاردي گەنم دروست بووە)، بيگۆڕيت بە ناني جۆ ئەوا رێژەي تووش بوونت بە نەخۆشييەکاني دڵ بە ڕێژەي %40 کەمدەبێتەوە، چونکە ناني جۆ پڕيەتي لە دژە ئۆکسان و کانزاکان و ڤيتامينەکان.

3- چەرەسات :

يەکێک لە باشترين چارەسەرەکان کە هيچ دەرمانێکي کيمياوي پێي ناگات لە باشيدا بريتييە لە چەرەسات، بەمەرجێک کە سوێر نەکرابن و نەبرژابن، چونکە چەرەسات بەوە ناسراون کە توانايەکي لە رادەبەري تواندنەوەي کۆليسترۆڵي خوێنيان هەيە، کە بەڕێژەي %30 تووش بوون بە نەخۆشييەکاني دڵ کەم دەکاتەوە.

4- ئۆمێگا 3 :

ماوەيەکي زۆر نييە دۆزراوەتەوەو جۆرێکە لە ترشە چەورييەکان (fatty acid)، بە رێژەيەکي زۆر لە گۆشتي سپي و گياندارە ئاوييەکاندا هەيە وەک ماسي و مريشک، جگەلەوەي بۆ نەخۆشييەکاني دڵ زۆر بەسوودە، لە زۆر نەخۆشي تري وەک ئازاري جومگەکان و ئەژنۆ دەتپارێزێت

راستەوخۆ پەيوەندي لەگەڵ دڵ دروستدەکات، بەهۆي ئەوەي کە دڵ ئەندامي سەرەکييە بۆ گواستنەوەي خوێن بۆ هەموو بەشەکاني لەش، بەم کردارەش دەوترێت سوڕي گشتي خوێن لە لەشدا.

5- چاي سەوز :

زانستي نوێي سەردەم دەريخستووە کە خواردني چاي سەوز بە رێژەي 2 کوپ لە رۆژێکدا، ئەگەري مردن بە هۆي نەخۆشييەکاني دڵەوە بە ڕێژەي %16 کەمدەکاتەوە.

6- چۆکلێت :

زانستي نوێ سەلماندوويەتي کە خواردني چۆکلێتي رەش کە تاڵە و شەکري کەمي تێدايە بە بڕي (20گم) لە رۆژێکدا کاريگەرييەکي زۆري لەسەر نەخۆشييەکاني دڵ هەيە، ئەگەري تووش بوون بە نەخۆشييەکاني دڵ کەمدەکاتەوە.

سەرچاوە /Best health M

سايتى کەناڵى ئاسمانى کەرکوک