خێراترين چاره‌سه‌ر بۆ بريني ناو ده‌م
بريني ناو ده‌م زۆر به ئازاره و به‌هۆي چالاكي رۆژانه‌ي نه‌خۆش دروست ده‌بن.
هۆكاره‌كاني
ميكانيزمي دروست بووني ئه‌م ديارده‌يه هێشتا روون نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ي به‌رگري له‌ش تيايدا به‌شدارن. كولي يان بريني ده‌م كاتێك روو ده‌دات كه به‌هۆي نارووني سيستمي به‌رگري نه‌خۆش بووني خانه‌يه‌كي نه‌ناسراو راده‌گه‌يه‌نێت و ئه‌م خانانه ده‌بنه هۆي هێرشي لينفوسيته‌كان و ئه‌م ديارده‌ي لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
چاره‌سه‌ري:
هه‌رچه‌ند چاره‌سه‌ر ته‌واوي بۆ نه‌دۆراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به چه‌ند شێوازێك ده‌كرێت ئازاره‌كه‌ي كه‌مبكرێته‌وه و خێرا چاك بێته‌وه.
گرنگي خۆراك:
له‌گه‌ڵ به‌كارهێناني ئه‌م خاڵانه‌ي سه‌ره‌وه، به‌كارهێناني سيستمێكي خۆراكي يارمه‌تي چاره‌سه‌ر كردني ده‌م كولي ده‌دات.
1ـ نه‌خواردني ئه‌و خۆراكانه‌ي كه هه‌سته‌وه‌ري زياتر ده‌كه‌ن وه‌كو گه‌نم و باينجان و فلفل.
2ـ دوور كه‌وتنه‌وه له خواردني ليمۆ و ئاوي ليمۆ و پرته‌قاڵ و ته‌ماته و دۆشاوي ته‌ماته و فراوله و گوێز و چكولاته.
3ـ نه‌خواردني خۆراكه ترش و سوێر و تيژه‌كان.
4ـ خواردنه‌وه‌ي شير و شله‌مه‌نيه‌كان و ماست و مۆتا.
هه‌رچه‌ند چاره‌سه‌ر ته‌واوي بۆ نه‌دۆراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به چه‌ند شێوازێك ده‌كرێت ئازاره‌كه‌ي كه‌مبكرێته‌وه و خێرا چاك بێته‌وه.
5ـ نه‌خواردني خۆراكه توند و زبره‌كان.
6ـ خواردني به‌رده‌وامي رۆژانه‌ي ماست.
7ـ داناني سيستمي خۆراكي ده‌وڵه‌مه‌ند به ئاسن و ڤيتامين B12.
9ـ خواردني ميوه‌كاني وه‌كو سێ‌و و خورما و داناني هه‌نگوين له شوێني برينه‌كه.
10ـ خواردني به‌ڕو و سماقي سوور و قاوه‌يي و په‌نير و تۆوي مه‌عده‌نووس و به‌رسيله يان دانيان له‌سه‌ر شوێني برينه‌كه.
n rt2
باخچه