رۆژو گرتن ونه‌خۆشي شه‌كره
له مانگي ره‌مه‌زاندا زۆربه‌ي ئه‌وانه‌ي تووشي نه‌خۆشي بوون، پرسيار له پزيشكي تايبه‌تي خۆيان ده‌كه‌ن. تووشبوواني شه‌كره به پێي بارودۆخي خۆيان پرسياري ئه‌وه بۆيان دێته پێشه‌وه كه ئايا رۆژو گرتن بۆيان زياني هه‌يه يان سودمه‌نده؟
تووشبوواني نه‌خۆشي شه‌كره ناتوانن به‌ڕۆژو بن، ته‌نيا به ره‌چاو كردني چه‌ند بارودۆخێك نه‌بێت، له‌وانه‌ش: كۆنتڕۆڵ كردني شه‌كري خوێن و شێوازي به‌كارهێناني چاره‌سه‌ري و ئاستي زانياري و رێنماييه‌كاني نه‌خۆش.
تووشبوواني شه‌كره چۆن ده‌توانن شه‌كريان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن؟بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوو پێوه‌ر هه‌يه ، به يارمه‌تي ئامێره‌كاني ئه‌ندازه گرتني شه‌كر و تاقيكردنه‌وه‌ي هێمۆگلۆبين A1C كه ده‌رخه‌ري ناوه‌ندي رێژه‌ي شه‌كره‌ي نه‌خۆشه.
تووشبوواني نه‌خۆشي شه‌كره ناتوانن به‌ڕۆژو بن، ته‌نيا به ره‌چاو كردني چه‌ند بارودۆخێك نه‌بێت، له‌وانه‌ش: كۆنتڕۆڵ كردني شه‌كري خوێن و شێوازي به‌كارهێناني چاره‌سه‌ري و ئاستي زانياري و رێنماييه‌كاني نه‌خۆش.
باش‌ترين كات بۆ تاقيكردنه‌وه‌ي رێژه‌ي شه‌كره‌له رۆژاني يه‌كه‌مي رۆژو گرتندا به لايه‌ني كه‌م ده‌بێت 4 ـ 5 جار بێت. باش‌ترين كاتيش به‌ر له دوو كاتژمێر دواي پارشێو و به‌ربانگ و جارێكيش له رۆژدا. ئه‌و نه‌خۆشانه كه ده‌توان رۆژو بگرت و كێن ئه‌وانه‌ي نابێت هه‌رگيز به‌ڕۆژو بن؟ئه‌وانه‌ي به بێ چاره‌سه‌ري شه‌كري خوێنيان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن،ئه‌گه‌ر به دروستي به‌ڕۆژو بن و ببێته هۆي دابه‌زاندني كێشيان، رۆژو گرتن بۆيان سودمه‌نده، به‌ڵام ئه‌وانه‌ي كه چاره‌سه‌ري به‌كار دێنن، نه‌خواردني خۆراك له به درێژايي رۆژ به دواي چاره‌سه‌ري ده‌ره‌نجامێكي لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه به هيپۆگليزمي ( دابه‌زيني شه‌كره) ناسراوه يان زۆرجار به كۆتايي هاتني ژياني نه‌خۆش ته‌واو ده‌بێت.
مه‌ترسيه‌كاني سه‌ر نه‌خۆش:ره‌نگه ببێته هۆي به‌رز بوونه‌وه يان دابه‌زيني شه‌كري خوێن، كه هه‌ر حاڵه‌تي بۆ نه‌خۆش ترسناكه. له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به‌ڕۆژو بێت، ده‌بێت به خێرايي بيشكێنێت. بۆيه پێويسته به‌ر له رۆژو گرتن رێژه‌ي شه‌كره‌يان كۆنترۆڵ بكه‌ن و له زۆرخواردن له كاتي باربانگ و پارشێو دوور بكه‌وێته‌وه.
Nrt2