چه‌وري خوێن
بريتييه له کۆمه‌ڵێک پڕۆتين و چه‌وري که به‌ناو مولوله خوێنه‌کاندا ده‌چێت بۆ شوێنه‌کانيتر، ئه‌و خواردنانه‌ي چه‌وريان تێدايه ده‌مژرێت و له جگه‌ردا کۆ ده‌بێته‌وه و ده‌چێته‌وه ناو خوێن و شانه چه‌ورييه‌کان، ئه‌م چه‌وريانه چه‌ند جۆرێکن (کۆلسترۆڵ، چه‌وري سياني، چه‌وري چڕي به‌رز، چه‌وري چڕي نزم)، له‌م جۆرانه‌دا چه‌وري چڕي به‌رز به‌سوده، چونکه چه‌ورييه‌کاني تر فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نزم بوو که‌واته ئه‌و که‌سه نه‌خۆشي چه‌وري خوێني هه‌يه.
هۆکاره‌کاني:
هه‌ندێک ئه‌نزيمات هه‌يه که ئه‌م چه‌وريانه شي ده‌کاته‌وه و رێکيان ده‌خات و ده‌يان نێرێت بۆ شوێنه‌کانيتر، به گشتي دوو هۆکار هه‌يه:
1/ هۆکاري بۆماوه‌يي له خێزاندا که ئه‌مه‌ش هۆکاري نه‌زانراوه.
2/ به‌هۆي نه‌خۆشي تره‌وه وه‌ک شه‌کره و گورچيله يان غوده‌کان کاري خۆيان ناکه‌ن يان ده‌رماني نه‌خۆشي تر به‌کار ده‌هێنێت يان خواردنه‌وه‌ي مادده‌ي ئه‌لکحولي و کێشاني جگه‌ره ئه‌مانه واده‌کات که‌سه‌که چه‌وري خوێني به‌رز بێته‌وه.
خۆپاراستن:
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ي توشي نه‌خۆشيه‌که بوون ده‌که‌وێته سه‌رجۆري ئه‌و چه‌وريه‌ي که رێژه‌که‌ي به‌رزه له که‌سه‌که‌دا، پێويسته ئه‌و که‌سه چه‌ند مانگ جارێک پشکنين بکات، پێويسته هه‌ندێک خواردن نه‌خورێت که ئه‌و چه‌ورييه‌ي تێدا به‌رزه، بۆ نمونه چه‌وري سياني له سه‌رتوێژي ماست و کرێمي کێک و چه‌ند جۆرێکي مه‌شروبدا به‌رزه، پاراستني هاوسه‌نگي کێش و وه‌رزش کردن پێويسته بۆ ئه‌وه‌ي چه‌وري چڕي به‌رز زياد بکات، چونکه چه‌وريه‌کانيتر داده‌به‌زێنێت وه‌رزشکردنيش پێويسته به‌پێي رێنمايي بێت، پێويسته زياتر سه‌وزه و ميوه بخورێت واته ئه‌و خواردنانه‌ي ريشاڵيان تيادايه ئه‌گه‌ر گۆشتيش به‌کارهات باشتره گۆشتي ماسي بێت.
ئه‌م چه‌وريانه چه‌ند جۆرێکن (کۆلسترۆڵ، چه‌وري سياني، چه‌وري چڕي به‌رز، چه‌وري چڕي نزم)، له‌م جۆرانه‌دا چه‌وري چڕي به‌رز به‌سوده، چونکه چه‌ورييه‌کاني تر فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نزم بوو که‌واته ئه‌و که‌سه نه‌خۆشي چه‌وري خوێني هه‌يه.
ئه‌و که‌سانه‌ي که نه‌خۆشيه‌ک بوه‌ته هۆکاري به‌رز بوونه‌وه‌ي چه‌وريه‌که‌يان پێويسته هۆکاري نه‌خۆشيه‌که‌يان چاره‌سه‌ر بکرێت وه‌ک شه‌کره و گورچيله و هه‌ندێ نه‌خۆشي تر.
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ي توشي نه‌خۆشيه‌که نه‌بوون پێويسته خواردني چه‌وري و مه‌شروب و جگه‌ره که‌م بکه‌نه‌وه و هاوسه‌نگي کێش بپارێزن و وه‌رزش بکه‌ن.
چاره‌سه‌ر:
جگه له‌و رێنمايانه‌ي باس کرا به‌کارهێناني ده‌رمان يه‌کێکه له چاره‌سه‌ره‌کان بۆ هه‌ر جۆرێکي چه‌وري شێوازێک ده‌رمان به‌کار دێت.