سوواني ئه‌ژنۆ
سووان نه‌خۆشيه‌كي جومگه‌كاني له‌شه ، ڕووي جومگه‌كه بريندار ده‌بێ و ئێسكي ده‌وروبه‌ر ئه‌ستور ده‌بن و كاتێك ئه‌م ئێسكانه ده‌ئاوسێن و بريندار ده‌بن ئيتر ده‌ست به ئازار ده‌كه‌ن و جولاَنيان گران ده‌بێت ئه‌ژنۆ له هه‌موو جومگه‌كاني تر زياتر تووشي سوان ده‌بێت چونكه هه‌ڵگري هه‌موو له‌شه و زۆرترين زه‌بري له‌سه‌ره .
سوان پرۆسه‌يه‌كي هێواشه و به چه‌ندين ساڵ دروست ده‌بێت . له سواني سه‌ختي ئه‌ژنۆدا كڕكڕاگه ي نێوان ئێسكه‌كاني ئه‌ژنۆ هێنده ته‌نك ده‌بێته‌وه ئيتر ناتوانێت ڕووي ئێسكه‌كه داپۆشێ و ئه‌و ڕووانه لێك ده‌خشێن و ده‌خورێن و شێوه ئێسكه‌كه ده‌گۆڕێ و ئێسكه‌كان له شوێني خۆيان ده‌رده‌چن و ناڕێكي دروست ده‌بێت .
هۆكاره‌كاني سواني ئه‌ژنۆ كامانه‌ن ؟
- ته‌مه‌ن
- بۆ ماوه‌يي
- ڕه‌گه‌زي مێ زياتر تووش ده‌بێ
- قه‌ڵه‌وي
سووان نه‌خۆشيه‌كي جومگه‌كاني له‌شه ، ڕووي جومگه‌كه بريندار ده‌بێ و ئێسكي ده‌وروبه‌ر ئه‌ستور ده‌بن و كاتێك ئه‌م ئێسكانه ده‌ئاوسێن و بريندار ده‌بن ئيتر ده‌ست به ئازار ده‌كه‌ن و جولاَنيان گران ده‌بێت ئه‌ژنۆ له هه‌موو جومگه‌كاني تر زياتر تووشي سوان ده‌بێت چونكه هه‌ڵگري هه‌موو له‌شه و زۆرترين زه‌بري له‌سه‌ره .
چۆن ده‌توانين سواني ئه‌ژنۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ين ؟
له سواندا چاره‌سه‌ري بنه‌ڕه‌تي نيه . به‌لام هه‌ندێك رێ و شوێنمان هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ر كردن :
- ئازار و ناڕه‌حه‌تي كه‌م بكه‌ينه‌وه
- ره‌ق بوون كه‌م بكه‌ينه‌وه
- بريندار بوون و زه‌ره‌رمه‌ند بووني جومگه‌كه كه‌م بكه‌ينه‌وه
ـ ده‌رمان وه‌ك پاراسيتۆڵ ، ده‌رماني دژه هه‌وكردني ناسترۆيدي (NSAID) وه‌ك برۆفين. كرێمي كاپسه‌يسين كه ئازار و ڕه‌ق بوون كه‌م ده‌كاته‌وه . ده‌رزي ستيرۆيد بۆ ناو جومگه يا ده‌رزي هايه‌ڵ يورۆنان. چاره‌سه‌ري سروشتي وه‌ك گه‌رمي يان ساردي …. ڕاهێناني به‌هێز كردني چوارينه ماسولكه. به‌كارهێناني گۆچان ، دانيشتن و نان خواردن و نوێژ كردن له‌سه‌ر كورسي ، نوستن له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله و به‌كارهێناني كورسي ته‌والێت . كه‌مكردنه‌وه‌ي كێش.
ئايا نه‌شته‌رگه‌ري كاريگه‌ره ؟ زۆربه‌ي نه‌خۆشه‌كاني سواني ئه‌ژنۆ پێويستي به نه‌شته‌رگه‌ري نيه به‌لاَم كاتێك ئه‌ژنۆ به سه‌ختي ده‌سوێت ئه‌وا يه‌كێك له‌م نه‌شته‌رگه‌ريانه ئه‌نجام ده‌درێت :
- گۆڕيني ته‌واوه‌تي جومگه‌كه
- شتني ناو جومگه‌كه له ڕێي دووربين ناڤور
- كڕاندني ئێسكي ناو جومگه‌كه و لابردني پارچه كڕ كڕاگه