له كاتي رۆژودا له له‌شدا چي روو ده‌دات؟
ئايا ده‌زان كه به درێژايي ماوه‌ي رۆژو گرتن و دوور كه‌وتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه، له‌ش به چيه‌وه سه‌رقاڵه؟
1ـ پاكبوونه‌وه له ژه‌هراوي بووني له‌ش:دوور كه‌وتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه بۆ ماوه‌يه‌كي زۆر، واته له‌ش ده‌ست به پاك بوونه‌وه‌ي خۆي ده‌كات.له راستيدا ئه‌و وزه‌يه‌ي له رۆژاني ئاساييدا بۆ گه‌ده ده‌چێت، بۆ له‌ناو بردني ژه‌هر و سارێژ كردني برينه كۆن و پێكهاتني خانه تازه‌كان به‌كار دێت.
له رۆژاني سه‌ره‌تاي رۆژو گرتندا، گورچيله‌كان خوێ و ئاوي زۆرتر ده‌رده‌نه ده‌ره‌وه كه ئه‌مه‌ش يارمه‌تي دابه‌زيني په‌ستاني خوێن ده‌دات .
له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌ش ناچاره بۆ دابين كردني وزه‌ي له سه‌رچاوه‌ي وزه‌ي پاشه‌كه‌وتكراو فۆرمي گليكۆژن ده‌بێت. به‌مجۆره به شي بوونه‌وه‌ي چه‌وري پاشه‌كه‌وتكراو، ماده كيمياويه‌كان و ژه‌هراويه‌كان به‌هۆي خۆراك و ژينگه، له‌ناو ده‌برێن. ئه‌م پاك بوونه‌وه‌يه به گشتي له ريخۆڵه و جگه‌ر و گورچيله و هۆرمۆنه‌كان و ته‌نانه‌ت پێستيش روو ده‌دات.
2ـ يارمه‌تيداني سيستمي هه‌رسكردن:به‌هۆي ئه‌وه‌ي له كاتي رۆژو گرتندا سيستمي هه‌رسكردنيش ده‌رفه‌تي بۆ پاكبوو بۆ ده‌ره‌خسێت، ده‌رفێكي تري هه‌رس و وه‌رگرتني ماده سودمه‌ندكاني بۆ ده‌ره‌خسێت.
له رۆژاني سه‌ره‌تاي رۆژو گرتندا، گورچيله‌كان خوێ و ئاوي زۆرتر ده‌رده‌نه ده‌ره‌وه كه ئه‌مه‌ش يارمه‌تي دابه‌زيني په‌ستاني خوێن ده‌دات . رۆژو گرتن له رۆژاني يه‌كه‌مدا زۆر دژوار ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌فته‌ي دووه‌م به ده‌رداني ژه‌هره‌كاني له‌ش، ئاراميه‌كي تايبه‌تي به گشت سيستمي له‌ش ده‌گات.
Nrt2
باخچه