مزگه‌وته مێژوويه‌کاني مه‌دينه
مه‌به‌ست و ئامانجي سه‌ره‌کي گه‌شتياراني مۆسڵمان مزگه‌وته مه‌زهه‌بي و مێژوويه‌کاني شاري مه‌دينه ، دواي مزگه‌وتي مه‌زني نه‌به‌وي ، جێي سه‌ره‌نجي زۆري گه‌شتياراني مۆسڵمانه .
شاري مه‌زهه‌بي مه‌دينه له عه‌ره‌بستان له به‌ر جێگا و ڕێگاي زۆري مێژوويي و مه‌زهه‌بي ، ميوانداري زۆرێک له گه‌شتياراني مۆسڵمانه له هه‌موو ناوچه‌کاني جێهانه‌وه .
به پێي هه‌واڵي ڕۆژنامه‌ي «الرياض» ، ئه‌و مۆسڵمانانه‌ي که ده‌ڕۆن بۆ ديتني شاري مه‌دينه پايته‌ختي جێهاني ئيسلام – و زياره‌تي مزگه‌وتي مه‌زني نه‌به‌وي ( د. خ) ، زۆر پێيان خۆشه که جێگا مێژوويي و مه‌زهه‌بيه‌کاني تري ئه‌و شاره ببينن .
شاري مه‌دينه هه‌ڵگري زۆرێک له مزگه‌وته‌کانه که هه‌ر کام له‌وانه له جێگاي خۆي‌دا له باري مه‌زهه‌بي و مێژوويي و مێعماريه‌وه له جيهاني ئيسلام‌دا زۆر گرنگن .
شاري مه‌زهه‌بي مه‌دينه له عه‌ره‌بستان له به‌ر جێگا و ڕێگاي زۆري مێژوويي و مه‌زهه‌بي ، ميوانداري زۆرێک له گه‌شتياراني مۆسڵمانه له هه‌موو ناوچه‌کاني جێهانه‌وه .
مزگه‌وتي " قۆبا " دواي مزگه‌وتي مه‌زني نه‌به‌وي ( د. خ) زۆر جێگاي سه‌رنج و مه‌به‌ستي گه‌شتياراني مۆسڵمانه . ئه‌م مزگه‌وته يه‌که‌م مزگه‌وتي ئاييني ئيسلام و گه‌ورترين مزگه‌وته دواي مزگه‌وتي مه‌زني نه‌به‌وي ( د. خ) . پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و گه‌لێک له هه‌واڵاني ئه‌و له درۆست کردني ئه‌و مزگه‌وته‌دا به‌شداريان کردوه . هه‌روه‌ها له نێو ئه‌و مزگه‌وته‌دا برده‌نوسراوێک هه‌يه به خه‌تي کووفي کۆن که تاريخي درووس بووني ئه‌و مزگه‌وته‌ي لێ نوسراوه ساڵي 435 کۆچي مانگي .
مزگه‌وتي " جۆمعه " ئه‌ويش يه‌که‌م مزگه‌وتێکه که پێغه‌مبه‌ر (د.خ) يه‌که‌م نوێژي هه‌يني تێدا خوێند ، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ مۆسڵمانان زۆر گرنگه .
مزگه‌وتي " قيبله‌تين " ئه‌ويش له شاري ته‌به‌دا يه‌کێک له به ناوبانگترين مزگه‌وت و بيناکاني ئيسلامه . له‌م مزگه‌وته‌دا بو که پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رماني گۆڕاني قيبله‌ي بۆ هات .
مزگه‌وتي " سۆجده " به ناوبانگ به مزگه‌وتي ئه‌بو زه‌ري غه‌فاري ئه‌ويش يه‌کێک له‌و مزگه‌وتانه‌يه .
چه‌ند مزگه‌وتي تر له‌و شاره‌دا هه‌ن . وه‌کوو مزگه‌وتي " دوو شێخ " مزگه‌وتي " غه‌مامه " ، مزگه‌وتي " ميقات " ، مزگه‌وتي " فه‌تح " ، مزگه‌وتي " سه‌لماني فارسي " ، مزگه‌وتي عه‌لي کۆري ئه‌بي تالێب(ع) " ، مزگه‌وتي " فاتێمه‌ي زه‌هرا(س)" و ...
ئه‌م مزگه‌وتانه له سه‌رده‌مي ژياني پێغه‌مبه‌ر (ص) درووس کراون و شايه‌تي هاتني وه‌حي يان نوێژي پێغه‌مبه‌ر (ص) تێيدايان بوون . جگه له‌وه‌ش ، هه‌مو ئه‌و مزگه‌وتانه له باري مێعماري ئيسلاميدا جێگه‌ي سه‌رنجي هه‌موو لايه‌نگراني ئاسه‌واري شوێنه‌واري و کۆنينه‌ن .