ته‌نها به سێ پێوه‌ر ده‌توانيت حه‌پي ئه‌سپرين به‌كاربهێنيت
حه‌پي ئه‌سپرين به‌وه ناسراوه كه ڕێگه‌ده‌گرێت له كڵۆبووني خوێن، كه ده‌بێته هۆي توشبوون به نۆره دڵێ‌و جه‌ڵته‌ي مێشك، به‌تايبه‌ت لاي ئه‌و كه‌سانه‌ي كه توشي ڕه‌قبووني خوێنبه‌ره‌كان بوون.
به‌لاَم له‌ئێستادا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌سپرين ده‌رمانێك نييه هه‌ر كه‌سێك ويستي به‌بێ بووني هيچ كێشه‌يه‌ك به‌كاري بهێنێت، چونكه ئه‌ويش يه‌كێكه له‌و ده‌رمانانه‌ي كه كاريگه‌ري لاوه‌كيي له‌سه‌ر ته‌ندروستي مرۆڤ هه‌يه‌و هه‌ندێك جاريش كاريگه‌رييه‌كان ده‌گاته سنوري گيان له‌ده‌ستدان.به‌وته‌ي پزيشكێكي بواري نۆژداري كۆمه‌ڵگا، كه له شه‌رقولئه‌وسه‌تدا بلاَوكراوه‌ته، پزيشكه‌كان سێ پێوه‌ري زانستييان بۆ وه‌رگرتني ئه‌سپرين داناوه، كه مرۆڤ ده‌توانێت ته‌نها له‌و سێ حاڵه‌ته‌دا سوود له‌و ده‌رمانه وه‌ربگرێت‌و ئه‌ويش سوودي زياتر ده‌بێت له زيانه‌كاني.
يه‌كه‌م حاڵه‌ت ئه‌وه‌يه كه‌سه‌كه تووشي جه‌ڵته ي دڵ بووبێت يان توشي جه‌ڵته‌ي مێشك بووبێت، يان توشي يه‌كێك له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ بووبێت، زۆربه‌ي كۆمه‌ڵه پزيشكييه‌كان ئامۆژگاري نه‌خۆش له‌و كاته‌دا ڕۆژانه 81 مليگرام ئه‌سپرين وه‌ربگرێت، ده‌شڵێن له‌و كاته‌دا سووده‌كاني ئه‌سپرين زياتر ده‌بن له زيانه‌كاني، چونكه ڕێگه ده‌گرێت له دووباره بوونه‌وه‌ي جه‌ڵته‌كه به‌ڕێژه‌ي له‌سه‌دا 20، له‌هه‌مان كاتيشدا به‌ڕێژه‌ي له‌سه‌دا 10 مردني له‌ناكاو كه‌مده‌كاته‌وه.حاڵه‌تي دووه‌م ئه‌وه‌يه كه مه‌ترسي له‌سه‌ر دڵ‌و خوێنبه‌ره‌كاني ئه‌و كه‌سه هه‌بێت‌و مه‌ترسييه‌كه‌ش مامناوه‌ند بێت بۆ پله‌ي بالاَ، بۆنمونه كه‌سي جگه‌ره كێش، يان كه‌سێك كێشي جه‌سته‌ي زۆر بێت، ياخود ئه‌و كه‌سه فشاري خوێني هه‌بێت‌و ڕێژه‌ي كۆليسترۆڵ له‌خوێنيدا زۆربێت، يان نه‌خۆشي شه‌كره‌ي هه‌بێت، يان به‌شێوه‌يه‌كي گشتي خێزانه‌كه‌ي مێژوويه‌كي هه‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشييه‌كاني دڵ‌و خوێن به‌ره‌كاندا.
حه‌پي ئه‌سپرين به‌وه ناسراوه كه ڕێگه‌ده‌گرێت له كڵۆبووني خوێن، كه ده‌بێته هۆي توشبوون به نۆره دڵێ‌و جه‌ڵته‌ي مێشك، به‌تايبه‌ت لاي ئه‌و كه‌سانه‌ي كه توشي ڕه‌قبووني خوێنبه‌ره‌كان بوون.
پێوه‌ري سێيه‌ميش ئه‌وه‌يه، كه‌سێك مه‌ترسي توشبووني لێبكرێت به‌نه‌خۆشييه‌كاني دڵ‌و خوێنه‌به‌ره‌كان ئه‌گه‌ر مه‌ترسييه‌كان له ئاستێكي نزميشدابێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر نزميش بێت، به‌لاَم ده‌بێت له‌و كاه‌شدا پزيشك ڕێگه به‌و كه‌سه بدات ك ئه‌سپرين به‌كاربهێنێت.
له‌و مه‌ترسيانه‌ش كه ئه‌سپرين هه‌يه‌تي له‌سه‌ر ته‌ندروستي مرۆڤ، توشبوونه به سوتانه‌وه‌ي گه‌ده‌و شێرپه‌نجه‌ي گه‌ده، هاوكات هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆي زيادكردني فشاري خوێن‌و كێشه بۆ گورچيله‌كانيش دروستده‌كات‌و مه‌ترسي له‌سه‌ر له‌ده‌ستداني بيناييش هه‌يه، ئه‌وه جگه له ئالووده‌بوون، كه ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌كارهێناني زۆربه‌ي زۆري ئازارشكێنه‌كان باسي لێوه ده‌كرێت، به‌تايبه‌ت ئه‌و ئازارشكێنانه‌ي بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي ئازاري شێرپه‌نجه يان دواي ئه‌نجامداني نه‌شته‌رگه‌ريي به‌كارده‌هێنرێن.
سایتی ته ندروستی
سایتی نها