چاره‌سه‌ره‌كاني زه‌ردبووني دان
وه‌كو كارێكي هه‌ميشه‌يي زۆرێك له‌خه‌ڵك به‌ده‌ست كێشه‌ي زه‌ردبووني دانه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكي له‌ڕه‌نگي پێست‌و قژياندا جياوازييان هه‌يه، هه‌روه‌ها له‌پێكهاته‌و ڕه‌نگي دانيشياندا جياوازن، هه‌ندێك له‌دانه‌كان زۆر زه‌ردن‌و هه‌ندێكي تريشيان له‌گه‌ڵ به‌ره‌و سه‌ر ڕۆشتني ته‌مه‌ندا زه‌ردده‌بن.
به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك هه‌ن يارمه‌تي ئه‌م زه‌ردبوونه ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ش به‌هۆي جگه‌ره‌كێشان‌و زۆر خواردنه‌وه‌ي چا يان خواردني ئه‌و خوارده‌مه‌نيانه‌ي يارمه‌تي به‌ڵخگرتني دان ده‌ده‌ن، وه‌ك هه‌ندێك جۆره‌ي شليك، له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ي كاليسيۆم له‌ده‌وري دان كه‌به كلس يان به‌رد ناسراوه.
چاره‌سه‌ره پێشنياركراوه‌كان:
1.شتني ده‌م‌و دان ڕۆژي دووجار ( به‌يانيان‌و شه‌وان) به‌جۆرێكي باشي ده‌رماني دان.
2.زياتر خواردنه‌وه‌ي شه‌ربه‌تي شليك ئه‌مه‌ش يارمه‌تيت ده‌دات، بۆ سپي كردنه‌وه‌ي دان .
3.بۆ ڕزگاربوون له‌زه‌ردي دان هه‌موو ڕۆژێك دانت به‌پارچه‌يه‌ك لۆكه‌ي ته‌ڕكراو به‌شه‌ربه‌تي ليمۆ بسڕه هه‌تا وه‌كو زه‌ردييه‌كه‌ي نامێنێت.
وه‌كو كارێكي هه‌ميشه‌يي زۆرێك له‌خه‌ڵك به‌ده‌ست كێشه‌ي زه‌ردبووني دانه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكي له‌ڕه‌نگي پێست‌و قژياندا جياوازييان هه‌يه، هه‌روه‌ها له‌پێكهاته‌و ڕه‌نگي دانيشياندا جياوازن، هه‌ندێك له‌دانه‌كان زۆر زه‌ردن‌و هه‌ندێكي تريشيان له‌گه‌ڵ به‌ره‌و سه‌ر ڕۆشتني ته‌مه‌ندا زه‌ردده‌بن.
4.ده‌توانيت كاربۆناتي سۆديۆم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاربهێنيت ( له‌ده‌رمانخانه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت) به‌له‌به‌رچاوگرتني زياد به‌كارنه‌هێناني، چونكه زياده‌ره‌ويكردن تيايدا كار له‌ته‌ندروستي پوك‌و دانه‌كان ده‌كات.
چه تر پریس
جه ماوه ر نیوز